11/12/2021 04:21 PM

ناسیۆنالیزم و دیموکراسی

14

بنەمای دیموکراسی هزری لیبرالیزمە. کەوابوو لەوانەیە لەگەڵ ناسیۆنالیزم دژ بن. ناوەندی لیبرالیزم تاکە بەڵام ناوەندی ناسیۆنالیزم نەتەوەیە. شوناسی دیموکراتیک دەسکەوتەیە، بەڵام نەتەوە پێگەیەکی پێبەخشراوە، واتە کەسەکان بە شوناسی نەتەوەیی وڵاتێکەوە لەدایک دەبن، بەڵام شوناسی دیموکراتیک دەبێ دەستەبەر بکەن. ئەگەرچی لیبرالیزم لەگەڵ دیموکراسی یەکسان نییە، بەڵام دیموکراسی بەبێ پشتگیریی فەلسەفەی لیبرالیزم، واتە شوناس‌مەندبوونی ئەندامانی کۆمەڵگا و سەربەخۆیی تۆکمەی ئەوان، نایەتە دی.
دیموکراسی، ئاسانکاری و لێبوردەیی و لەبەرچاوگرتنی کەسانی دیکەی لەگەڵە. ناسیۆنالیزم، بە تایبەت لە فۆرمە توندئاژۆکەیدا، لەگەڵ ئەم تایبەتمەندیانە دژایەتی هەیە. کەوابوو دەکرێ بگوترێ ناسیۆنالیزم هەم دەتوانێ یاریدەدەری دیموکراسی بێت و هەم لە دژی دیموکراسی بجووڵێتەوە. لە زۆرینەی کۆمەڵگەکاندا، ناسیۆنالیزم رۆڵی شمشێرێکی دوودەم دەگێڕێت. بەبێ یەکێتیی نەتەوەیی، بناغەکانی دیموکراسی لاواز دەبن. توندڕەوی لەم بوارەدا سەبارەت بە کۆمەڵگایەک کە فرەنەتەوەیە لەوانەیە سەرتربوونی ئەتنیکی گەورەتری لێبکەوێتەوە و ئەمەش لەگەڵ رۆحی دیموکراسی هاوتەریب نییە. بەپێی ئەم راستیانە، ئەو جۆرەی گیا نۆدیا دەنووسێ: «هزری ناسیۆنالیستی بەبێ دیموکراستی نایەتە دی – و لەڕاستیدا وێنا ناکرێت و لەلایەکی دیکەوە دیموکراسیش هەرگیز بەبێ ناسیۆنالیزم بوونی نابێت، ئەم دوو چەمکە بەشێوەیەکی پێچەڵپێچ ئاوێتەی یەک بوون و ناتوانن بێ یەک بژین، بەڵام پێکەوەژیانەکەیان ململانەیەکی هەمیشەیی لەگەڵە.»

 

خاک _ سیامەند موهتەدی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved