15/12/2021 08:55 PM

سێ پرەنسیپی هاووڵاتی‌بوون بەپێی تیۆریی مارشال

21

فەرهەنگی مەدەنی مەرجی بەهرەمەندبوون لە مافی هاووڵاتی‌بوونە کە بریتییە لە سێ بواری جیاواز:

١.مەدەنی: بۆ نموونە ئازادیی را دەربڕین، مافی دەستڕاگەیشین بە دادگای دادپەروەر
٢.سیاسی: کە بریتییە لە بەشداری کردن لە دەسەڵاتی سیاسی (خۆجێی، نەتەوەیی)، لە رێگەی پەرلەمانەوە
٣.کۆمەڵایەتی: بۆ نموونە مافی دەستڕاگەیشتن بە ئامرازی خۆشگوزەرانیی ئابووری و ئەمنیەت، مافی بەشداربوون لە میراتی کۆمەڵایەتی و مافی ژیان کردن لە کۆمەڵگایەکدا کە ستانداردە مەدنییەکان بەسەریدا زاڵ بن.

سەردەمی هاوچەخ، بە خوێندنەوەی دووبارە سەبارەت بە شارۆمەندی لە بەرهەمەکانی ئێچ. مارشاڵ، کۆمەڵناسی بەریتانی و بڵاوبوونەوەی کتێبی «هاووڵاتی‌بوون و چینە کۆمەڵایەتییەکان» لە ساڵی ١٩٥٠ـدا چووە قۆناغێکی نوێترەوە. ئەو هەوڵی دا بە دیدێکی کاردکردییەوە (فۆنکسۆنالیستی) بڕوانێتە دیاردەی هاووڵاتی‌بوون. مارشاڵ لای وایە هاووڵاتی‌بوون سێ تاقمی مافی مەدەنی، سیاسی و کۆمەڵایەتی.
مافی سیاسی: بریتییە لە ئازادیی تاکەکەسی، ئازادیی را دەربڕین، مافی مڵکایەتی و مافی دادوەری.
مافی سیاسی: کە بریتییە لە مافی بەشداربوون لە دەسەڵاتی سیاسی، بۆ نموونە لە پەرلەمان و بنکە خۆجێییەکان.
مافی کۆمەڵایەتی: لە بریتییە لە مافی ئابووری، خوشگوزەرانی و ئەمنیەت.

مارشال ئەم تیۆریانەی لە کتێبەکەی خۆی کە لە ساڵی ١٩٦٤ دووبارە چاپ بووەوە، پەرە پێدا. بەپێی بۆچوونی مارشاڵ، هاوڵاتی‌بوون دیاردەیەکی بگۆڕە کە لەگەڵ سیستمی ئابووری-کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگا، ناوەرۆکەکەی (مافی کەسەکان) گەشە دەکات. کەوابوو، جیاوازیی ناوەرۆکی هاووڵاتی‌بوون کە وڵاتانی جۆراوجۆر لەگەڵ رادەی گەشەسەندوویی کۆمەڵگا پێوەندی هەیە.
بەم پێیه مارشاڵ سێ سەردەمی گەشەسەندوویی لە مێژووی کۆمەڵگەکاندا لە پێوەندی لەگەڵ هاووڵاتی‌بوون دەناسێنێت:
خولی یەکەم. سەدەی حەفدە و هەژدەیە کە مافی کەسەکان لە رێگەی سیستمی دادگای دادپەروەرانەوە  بەفەرمی ناسرا. مەبەست لە دادگای دادپەروەرانە، بوونی دادگای ئاشکرا، لەگەڵ ئەنجومەنی باوەڕپێکراوان، پارێزەر و دەستڕاگەیشتن بد سەرچاوەکانی ماف بۆ بەرگری لە خۆتە. ئەگەر لە کۆمەڵگایەکدا وەها مافێک بۆ هەمووان بەفەرمی نەناسرێت، هێشتا هیچ هاووڵاتییەک نەهاتووەتە دی.
خولی دووەم، کە سەردەمی دەستەبەرکردنی مافی سیاسی لەدوای پێکهاتنی دەوڵەت-نەتەوە و پەرلەمان بووە لە سەدەی نۆزدەهەمدا. مافی دەنگدان، مافی هەڵبژاردران، مافی رێکخستن و دەربڕینی ئازادانەی بیر و باوەڕ، بەشێکن لەم مافانە. دیسانیش ئەگەر کۆمەڵگایەک ئەم تایبەتمەندیانەی نەبێ، هاووڵاتی‌بوون هێشتا نەهاتووەتە دی.
خولی سێهەم، سەردەمی دەستەبەکردنی مافی کۆمەلایەتیی کەسەکانە کە بە بنیاتنانی دەوڵەتی خوش‌بژیو لە سەدەی بیست و یەکەمدا هاتە دی. دابین کردنی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی، مافی کار، مافی دەستەبەرکردنی خوشگوزەرانی ژیان و بەختەوەری بەشێکن لە مافە کۆمەڵایەتییەکانی شارۆمەندان کە لە دەوڵەتی خۆش‌بژیودا، بنیات دەنرێن.

 

خاک _ سیامەند موهتەدی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved