15/12/2021 08:57 PM

هاووڵاتیی سیاسی و کۆمەڵایەتی

22

برایان تێرنێر کۆمەڵناسی بەریتانی-ئوسترالیایی، لەگەڵ تاوتوێ کردنی تیۆرییەکی مارشاڵ و کردنە بنەمای جیاکارییە زەمەنییەکەی ئەو، ئەم تیۆرییەی پێ ناتەواوە و لەجیاتی سێ خول چوار خول پێشنیار دەکات. لە روانگەی ئەوەوە:
قۆناغی یەکەم پێوەندی بە سەردەمی دەوڵەت-شاری رۆمی دێرینەوە هەیە. هاووڵاتی لەم سەردەمەدا دانیشتووانی شار بوون، کە بریتی بوون لە سەرۆک هۆزەکان. بەم تاقمانەیان دەگوت هاووڵاتیی یاسایای یان دێنیزێن. قۆناغی دووەم (هاووڵاتیی سیاسی): لەدوای سەردەمێکی تا رادەیەک درێژ، لەگەڵ کۆتایی هاتنی سەدەکانی ناوەڕاست و کۆتای هاتنی زاڵێتیی «بەربەرەکان» (هۆزە ژێرمەنەکان) بەسەر شارستانیەتی هێلێنی، دەگەینە گەشەی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگە ئەوروپییەکان و دەوڵەت-نەتەوە. تایبەتمەندیی ئەم سەردەمە بەفەرمی ناسرانی مافی سیاسیی کەسەکان بوو.
قۆناغی سێهەم (هاووڵاتیی کۆمەڵایەتی): سەردەمی دەوڵەتی خۆش‌بژیوە کە هاوتەریب بووە لەگەڵ پاراستنی مافی کۆمەڵایەتیی کەسەکان.
قۆناغی چوارەم: قۆناغێکە کە مافی فەرهەنگی لە مافەکانی سەردەمی پێشوو (یاسایی، سیاسی، کۆمەڵایەتی) زیاد کرا. ئەم گۆڕانە تایبەتمەندیی سەردەمی گلۆبالیزە بوونی کۆمەڵگەکانە، کە ئاستی هاووڵاتیان بەرز بووەتەوە بۆ مرۆڤ، بەبێ مەرجە یاساییە باوەکان لە کۆمەڵگا جۆراوجۆرەکاندا و سودمەند دەبن لە سوودەکانی مافی مرۆڤ (مافە سروشتییەکان، نەک بە تەنها مافی یاسایی. 

 

خاک _ سیامەند موهتەدی

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved