18/12/2021 06:17 PM

پێوەندیی مافی هاووڵاتی‌بوون، پیشە و پێگە

25

کاسبکارێک، سەرمایەدارێک، کرێکارێک، پزیشکێک یان کەسێکی ئایینی جیا لە باوەڕە ئایینییەکانی، و پێوەندییە پرۆفیشناڵەکانیان کەسانێکن کە خاوەنی مافی سیاسی، واتە مافی هاووڵاتی‌بوونن. مافی سیاسیی ئەوان لە رێگەی کۆمەڵگای سیاسی (حکومەت) و مافی فکری و پرۆفیشناڵی ئەوان لە رێگای رێکخراوە ئایینی و مەدەنیی پێوەندیدار بە بیروڕا و یان ئەو پیشەیەی دوای دەکەون، دابین دەبێت. کۆمەلگای سیاسی دابینکەری مافی گشتی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، نوێڵی بەدواداچوون و دابینکەری مافە مەدەنی و تاکەکەسییەکانی ئەوانە. کەوابوو جیاوازیی نێوان کەسێکی ئایینی و مافی هاووڵاتی‌بوونەکەی هاوشێوەی جیاوازیی نێوان کەسێکی کاسبکار و مافی هاووڵاتی‌بوونەکەیەتی. پزیشکێک یان کرێکارێک دەتوانێ کەسێکی ئایینیش بێ. ئەوان خاوەنی مافی پیشەیی و مەدەنین هەم لە بواری کار و هەرم لە بواری بیروڕادا کە لە پێوەندیی لەگەڵ رێکخراوەکانی پێوەندیدار بەو پیشە یان بیروڕایە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت. کەسەکان بە پیشە و پێگەی کۆمەڵایەتیی جۆراوجۆرەوە، بە هاووڵاتی بەرابەر و یەکسان دەناسرێن. جیاوازییەک لە نێوان مافی هاووڵاتی‌بوونی کرێکارێک، پزیشکێک، مەلایەک و کەسێکی خاوەن پیشەی سەربازیدا بوونی نییە یان نابێ بوونی هەبێت. بە واتایەکی دیکە، سەرجەمی ئەم کەسانە خاوەن دوو ماف، واتە ماف مەدەنی-پیشەیی و مافی هاووڵاتی‌بوونن. واتە ئەگەرچی مافی هاووڵاتی‌بوونەکەیان یەکسانە بەڵام مافی پیشەییەکەیان جیاوازە.

 

خاک _ سیامەند موهتەدی

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved