20/12/2021 07:32 PM

پرسی زێد و نیشتمان لە هاووڵاتی‌بووندا (بەشی یەکەم)

29

گرێدانی شوناسی نەتەوەیی لە زێد و نیشتمان، سەرچاوەی کۆمەڵێک جیاوازیی تیۆریک بووە. چونکە ناکرێ سنوورێکی جوگرافی دیاریکراو بۆ زێدی کەسەکان بەبێ سنوورێکی حکومی و نەتەوەیی وێنا بکەیت. زێدی کەسێک دەتوانێ گەڕەکێک، شارێک، ناوچەیەک یان وڵاتێک بێت. کەسێک لەوانەیە زێدەکەی بۆ دەرەوەی سنوورەکانی دەوڵەت-نەتەوەیەک پەرە پێبدات. بۆ نموونە، تورکێکی ئێرانیی ئەتنیک‌خوازی لەدایکبووی ئازەربایجان لەوانەیە ئازەربایجانی بوونەکەی بخاتە پێش ئێرانی بوونەکەی. یان جوولەکەیەکی ئێرانی لەوانەیە ئایین و ئەتنیکی خۆی، واتە جوولەکە بوونەکەی، بخاتە پێش ئێرانی بوونەکەی. لەم حاڵەتەدا دیاریکردنی سنووری نەتەوەیی ئەم کەسە لە نێوان دوو سنووری ئێرانی و ئازەربایجانی، یان ئێرانی و جوولەکەبوون لە هات و چۆدایە. ئەم هۆکارانە، رێژەیی بوونی شوناسی نەوەیی کەسانی گرێدراوی زێد و نیشتمان بەرز دەکاتەوە.
بەم جۆرەیە کە سنووری نێوان ئەتنیک و نەتەوەش بەردەوام هێڵێکی روون نییە. بەڵام بۆ دەستەبەرکردنی مافی هاووڵاتی‌بوون ئەم سنوورە دەبێ دیاری  بکرێت. چونکە ئاگامەندیی ئەتنیکی بنەمای فەرهەنگی، زمانی، مێژوویی و شوناسی هەیە. ئاگامەندیی نەتەوەیی بنەمای سیاسی-مێژوویی و بەرژەوەندیی هاوبەشی هەیە.
ئاگاداربوون لە شوناسی نەتەوەیی و ئەتنیکی و پێشخستنی فاکتەریی نەتەوەیی کەسەکە، هاوکات لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی مافی ئەتنیکی (فەرهەنگی)ـیەکەی و بەدوای ئەودا گەشەی شوناسی هاووڵاتی‌بوون، مەرجە پێویستەکانن بۆ یەکێتیی سیاسیی کۆمەڵگا و دواجار دیموکراسی. ئەم ئاگامەندییە دەبێ ببێت بە بنەمای حوکمڕانی نەتەوەییش و ئەگینا مەودای نەتەوە و ئەتنیک کە هەم جوگرافی بێت و هەم فەرهەنگی، بووەتە دژایەتییەکی بەردەوام، ئەگەری تێکهەڵچوونە توندوتیژەکان پەرە پێدەدات.

 

خاک _ سیامەند موهتەدی

ئەم بابەتە لەفارسییەوە وەرگیراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved