26/12/2021 07:49 PM

رۆڵی زمان لە شوناسی نەتەوەییدا

37

شوناسی نەتەوەیی، نەک گرێدراوی زمانی زاڵ، بەڵکوو گرێدراوی هاووڵاتی‌بوونی کەسەکانە. نەتەوەیەک ناتوانێ بە زمانە جۆراوجۆرەکان قسە بکات بو تەنانەت چەندین زمان بە زمانی فەرمی وڵات بزانێت، بەڵام هاووڵاتی‌بوونی ئەوان ناتوانێ چەندلایەنە بێت. بۆ نموونە، هیند وڵاتێکە کە لەودا سێ هەزار زمان و زاراوەی پێوەندیدار بە گرووپە ئەتنیکییەکان بوونی هەیە، بەڵام هەموویان ملیتێکی یەکە و هاوبەشیان هەیە. لە وڵاتی سویسڕاش چوار زمانی فەمی بوونی هەیە. لە وڵاتی پانتا و بەرینی ئەمریکا جیا لەوەی کە زمانی ئیسپانیایی لە تەنیشت زمانی ئینگلیزییەوە بەفەرمی دەناسرێت، ئەو ئەتنیکە جۆراوجۆرانەی لە سەرانسەری جیهانەوە پەڕیوەی ئەم وڵاتە بوون، مافی فێربوونی زمانی خۆیان هەیە و قوتابخانەکان دەرەتانەکانی ئەم فێرکارییە دابین دەکەن، مناڵان بەهەرحاڵ زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانەکان فێر دەبن. ئەوەی وا لەنێوان سەرجەم گرووپە ئەتنیکییە کۆچبەرەکانی ئەم وڵاتەدا هاوبەشە، نەک زمان و ئەتنیسیتە، بەڵکوو هاووڵاتی‌بوونی دەستەبەرکراوی ئەوانە.
بەنیدێکت ئاندێرسۆن دەڵێ ئەوەی وا نەتەوەیەک دروست دەکات نەک زمانی هاوبەش، بەڵکوو مێژووی هاوبەشە. ئەم یاسایە یۆنیڤێرساڵە. واتە بۆ هەموو کۆمەڵگەکان راستە. زمانی یەکە، لانیکەم بۆ گەشەی سەرەتایی کۆمەڵگا و پاراستنی وزەی ئەوان لە رێگەی گەشەی هاوبەشدا پێویستە، ئەگەرچی لەوانەیە دڵخوازی هەمووان نەبێت. بۆ نموونە ئەمریکا هیچ زمانێکی فەرمی یان نەتەوەیی نییە و ئەتنیکەکانی ئازادن زمانی خۆیان بەکار بێنن. بەم حاڵەوە، زمانی ئینگلیزی لە بنکە حکومی، یاسایی، میدیاییەکاندا بەکار دێت. هاووڵاتیان بۆخۆیان دەزانن بۆ سەرکەوتن لە ژیانی تاکەکەسی، خوێندن و پیشە پێویستە زمانی ئینگلیزی فێر بن. قوتابخانە سەرەتاییەکان ئەگەر ژمارەی قوتابیان لە ئاستێک بەرزتر بێت، مامۆستایەکی یارمەتیدەر بۆ وەرگێڕانی وانەکان لە پۆلەکاندا دادەمەزرێنێت یان لە قوتابخانەکاندا دەرەتانی فێرکاریی زمانی ئەتنیکێکی دیاریکراو دابین دەکرێت.

 

خاک _ سیامەنەد موهتەدی

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved