28/12/2021 08:56 AM

كۆرۆنا گەشتە ئاسمانيیەكان رادەگرێت

بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی توشبووانی كۆرۆنا زیاتر لە هەزارو 400 گەشتی ئاسمانی كە زۆرینەیان لە ئەمریكاو چینن رادەگیرێن.

بی بی سی لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە: لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی توشبووانی كۆرۆناو پۆزەتیڤ دەرچوونی پشكنینەكانیان، زیاتر لە هەزارو 400 گەشتی ئاسمانی لە سەرانسەری جیهان راگیراون.

روونیشكراوەتەوە: زۆرینەی ئەو گەشتانە لە ئەمریكاو چینن، ئەمەش نیگەرانیيەكی  گەورەی لای گەشتیاران دروستكردووەو ئامادەكاریيەكانی بۆ ئاهەنگەكانی سەری ساڵ لاوازكردووە.

جەختیشكراوەتەوە: تەریب لەگەڵ هەفتەی رابردوو زیاتر لە هەشت هەزار گەشتی ئاسمانی بەهۆی كۆرۆناوە راگیراون.

خاك - ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved