د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ڕێجیمی لیمۆ بۆ دابه‌زاندنی كێش به خێرایی و تێیدا چه‌ندین زانیاری و روونكردنه‌وه‌ی گرنگی ئاشكراكردووه. د.كامه‌ران له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه رێجیمی لیمۆ یه‌كێكه له‌و ڕێجیمانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی ڕابردوودا به‌كارده‌هێنرێت بۆ دابه‌زاندنی كێش به خێرایی و له جیهان به یه‌كێك له ڕێجیمه سه‌ركه‌وتووه‌كان داده‌نرێت، بیرۆكه‌ی ڕێجیمه‌كه بریتییه له به‌كارهێنانی گیراوه‌یه‌ك كه پێكهاتووه له لیمۆو نه‌عناو بیبه‌ری سووری توند له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی خۆراك و ئه‌نجامدانی وه‌رزشی ڕۆژانه. سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی گیراوه‌كه، د.كامه‌ران ده‌ڵێت: دوو لیمو به توێكڵه‌وه + (سێ چڵ نه‌عنا یان ڕیحانه یان كه‌موون) + دوو بیبه‌ری سووری توند؛ قاش قاش بكرێن له‌گه‌ڵ نیو پیاڵه ئاوی شله‌تێن (یان گه‌رم) بۆ ماوه‌ی (۳ ـ ٤ خوله‌ك) بدرێت له عه‌ساره‌و یه‌كسه‌ر بخورێته‌وه یه‌ك سه‌عات پێش ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كان و یه‌ك سه‌عات پاش ژه‌مه سه‌ره‌كیه‌كان ڕۆژانه شه‌ش جار. ئه‌و پزیشكه روونیشیكردوه‌ته‌وه كه ئه‌م گیراوه‌یه بێ پاپه‌ندبوون به ڕیجێمه‌كه‌وه، كاریگه‌ری زۆر كه‌مه یان كاتیه، هه‌روه‌ها ته‌نها بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته بۆ چوار هه‌فته به‌كاردێت و دواتر پێویسته پزیشك بیگۆڕێت بۆ به‌رنامه‌یه‌كی تر. ئه‌مه جگوله‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی دڵه‌كزێ و ئازاری گه‌ده‌و سووتانه‌وه‌و هه‌وكردنی قورحه‌ی گه‌ده‌و دوانزه‌گرێ و سورێنچك و به‌ردی گورچیله‌و نه‌خۆشی شه‌قیقه‌یان هه‌یه، نابێت بێ سه‌رپه‌رشتی پزیشك به‌كاریبهێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته هێلكه‌و شیر‌و به‌رهه‌مه‌كانی شیر نه‌خورێت كاتی ڕیجێمه‌كه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌می ئاسن و ڤیتامینه‌كانیان هه‌یه پێویسته به شێوه‌ی حه‌پ و ده‌رمان وه‌ریبگرن. یه‌كه‌م ڕۆژ: به‌یانی: نیو نانی تیری + دوو گوێز + ۱ زه‌یتوون + ۱ كوپ چا نیوه‌ڕۆ: ۱ قاپ زه‌ڵاته + ۱ په‌تاته‌ی كوڵاو + یه‌ك نانی تیری ئێواره: ۱ قاپ زه‌ڵاته + ۱ قاپ ته‌ماته‌ی سوره‌كراو + نیو نانی تیری دووه‌م ڕۆژ: به‌یانی: ۱ نانی تیری + دوو كه‌وچكی چێشت هه‌نگوین + ۱ زه‌یتوون + ۱ كوپ چا نیوه‌ڕۆ: ۱ قاپ زه‌ڵاته + ۱ قاپ لۆبیا + نیو نانی تیری ئێواره: ۱ قاپ زه‌ڵاته + یه‌ك شیش سینگی بر‌ژاو + نیو نانی تیری + ۱ كوپ چا سێهه‌م ڕۆژ: به‌یانی: ۱ نانی تیری + دوو گوێز + ۱ زه‌یتوون + ۱ كوپ چا نیوه‌ڕۆ: ۱ قاپ زه‌ڵاته + ۱۰ كه‌وچك برنج + ۱ قاپ شله‌ی باینجان یان فاسۆلیای سه‌وز یان كوله‌كه یان بامێ. ئێواره: ۱ قاپ زه‌ڵاته + ۱ قاپ ته‌ماته‌ی سوره‌كراو + نیو نانی تیری + ۱ كوپ چا چواره‌م ڕۆژ: به‌یانی: ۱ نانی تیری + نیو قاپ نیسك + ۱ زه‌یتوون + ۱ كوپ چا نیوه‌ڕۆ: ۱ قاپ زه‌ڵاته + ۱ شیش سینگی مریشكی بر‌ژاو + ۱ شیش ته‌ماته‌ی بر‌ژاو + نیو نانی تیری ئێواره: ۱ قاپ زه‌ڵاته + ۱ قاپ ته‌ماته‌ی سوره‌كراو + نیو نانی تیری پێنجه‌م ڕۆژ: به‌یانی: ۱ نانی تیری + دوو كه‌وچكی چێشت هه‌نگووین + ۱ زه‌یتوون + ۱ كوپ چا نیوه‌ڕۆ: ۱ قاپ زه‌ڵاته + ۱ قاپ ساوه‌ر + نیو نانی تیری ئێواره: ۱ قاپ زه‌ڵاته + ۱ په‌تاته‌ی كوڵاو + نیو نانی تیری + ۱ كوپ چا شه‌شه‌م ڕۆژ: به‌یانی: ۱ نانی تیری + ۲ گوێز + ۱ زه‌یتوون + ۱ كوپ چا نیوه‌ڕۆ: ۱ قاپ زه‌ڵاته + ۱ قاپ شله‌ی باینجان یان فاسۆلیای سه‌وز یان كوله‌كه یان بامێ + ۱ نانی تیری ئێواره: ۱ قاپ زه‌ڵاته + ۱شیش سینگی بر‌ژاو + ۱ شیش ته‌ماته‌ی بر‌ژاو + ۱ نانی تیری + ۱ كوپ چا حه‌وته‌م ڕۆژ: به‌یانی: ۱ نانی تیری + دوو كه‌وچكی چێشت هه‌نگووین + ۱ زه‌یتوون + ۱ كوپ چا نیوه‌ڕۆ: ۱ قاپ زه‌ڵاته + ۱ قاپ نۆكی كوڵاو + نیو نانی تیری ئێواره: ۱ قاپ زه‌ڵاته + ۱ قاپ ته‌ماته‌ی سوره‌كراو + نیو نانی تیری له كۆتایی بابه‌ته‌كه‌یدا د.كامه‌ران ئه‌وه‌ی روونكردوه‌ته‌وه كه پێویسته ئه‌م خاڵانه‌ش جێبه‌جێ بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێجێمه‌دا، ئه‌وانیش: 1-ڕۆژانه سێ جار میوه بخورێت: سه‌عات (۱۰ی به‌یانی) و (۳‌ی عه‌سر) و (۹‌ی شه‌و): هه‌رجاره‌ی میوه‌كه هێنده‌ی قه‌باره‌ی ناوی ده‌ستی مرۆڤه‌كه به‌یه‌كێك له‌م جۆرانه: : باشترین میوه یه‌ك هه‌رمێ، دوو هه‌نجیر، یه‌ك قۆخ، سێ قاش كاڵه‌ك، یه‌ك قاش شووتی، یه‌ك كێوی، یه‌ك سێ‌و، یه‌ك پرته‌قاڵ؛ ترۆزی و خه‌یار چه‌ندی لێبخورێت ڕێگه پێدراوه. 2-ڕۆژانه ۱۲ په‌رداخ ئاو یان زۆرتر بخۆره‌وه له‌نێوان ژه‌مه‌كان و خواردنه‌وه یه‌ك یان دوو په‌رداخ ئاو نیو سه‌عات پێش ژه‌می خۆراك. 3-ئه‌گه‌ر له‌نێوان ژه‌مه‌كان برسیت بوو، بۆت هه‌یه میوه یان سه‌وزه بخۆیت. 4-نابێت ئه‌م خوارنانه‌ی خواره‌وه به‌هیچ جۆریك بخۆیت: *هه‌موو جۆره شیرینیه‌ك: پاقلاوه، برمه، لوقمه‌قازی، كێك، پسكیت، نوقوڵ، نه‌سته‌له، كاسته‌ر، محه‌له‌بی. *سارده‌مه‌نییه‌كان: ئاسكریم، چلووره، مۆتا، دۆندرمه، فالووده. *بیبسی، كۆلا، فانتا، سێفن، شه‌ربه‌ت، چپس. 5-به هێواشی نان بخۆ هه‌ركاتێك شتێكی زیاترت خوارد، بۆ ماوه‌ی ۱٥ ده‌قیقه وه‌رزش بكه. 6-شه‌وان پێویسته پێش سه‌عات یانزه بخه‌ویت، زوو هه‌ستان و خواردنی نانی به‌یانی پێش سه‌عات هه‌شت و چاره‌كی به‌یانی. 7-ئه‌نجامدانی وه‌رزش به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام: ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات یان زیاتر: ئه‌گه‌ر ڕۆژێك بۆت نه‌كرا؛ ڕۆژی دواتر دوو ئه‌وه‌نده بكه، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ماوه‌ی یه‌ك چاره‌ك ڕۆژانه زیاتری بكه. 8-له میوه‌كان: مۆزو خورماو ترێی كشمیشی و میوه‌ی وشكراو مه‌خۆ. 9-خواردنه‌وه‌ی چاو قاوه ڕێگه پێدراوه به مه‌رجێك بێ شه‌كر یان كه‌م شه‌كر بێت، شه‌وان دوای سه‌عات هه‌شت و نیو مه‌یانخۆره‌وه. 10-پێویسته زه‌ڵاته (۱۰ـ۱٥ ده‌قیقه) پێش ژه‌مه‌كان بخورێت، زه‌یت و ماێونیزی تێنه‌كرێت، بۆت هه‌یه هه‌موو جۆره سه‌وزه‌یه‌كی تێبكه‌یت له‌گه‌ڵ لیمۆو نارنج و سندی یان سركه. 11-ئه‌توانیت هه‌فته‌ی دووجار له‌جیاتی ژه‌می نیوه‌ڕو یان ئێواره ماسی بر‌ژاو بخوێت له‌گه‌ڵ یه‌ك قاپ زه‌ڵاته. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure