له‌سه‌ر بڕیاری جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به ئامانجی فراوانكردنی به‌شه زانستییه‌كان و له به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكارانی سنوورى شارباژێر، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دوو به‌شی زانستی هه‌نگ و كارگێڕی پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كان قه‌زای چوارتا كرده‌وه كه په‌یوه‌ستن به په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌كره‌جۆ. به ئاماده‌بوونی پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و شاهۆ عوسمان قائیمقامی قه‌زای چوارتاو د.سۆران ئه‌بوبكر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا‌و د.كامل سابر ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌كره‌جۆو هیوا ئه‌حمه‌د وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئه‌حمه‌دی سه‌ناعه‌و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی دیاری ناوچه‌ی شارباژێڕ، هه‌ردوو به‌شی زانستی (زانستی هه‌نگ) و (كارگێڕی پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كان) له قه‌زای چوارتا كرایه‌وه كه سه‌ر به په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌كره‌جۆ ده‌بێت. له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕایگه‌یاند: خۆشحاڵین توانیمان داواكاری خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه به‌جێبگه‌یه‌نین و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی قوباد تاڵه‌بانی كه به‌م ناوچه‌یه‌ی دابوو دوو به‌شی زانستی له‌م ده‌ڤه‌ره بكه‌ینه‌وه كه بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه، كه هیوادارین بتوانین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بیكه‌ینه په‌یمانگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ. وا بڕیاره بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 خوێندن له‌و دوو به‌شه زانستییه ده‌ستپێبكات. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure