به‌هۆی خواردنی میوه له‌گه‌ڵ نانخواردنی به‌یانیان، پێستت ده‌پارێزیت له دروستبوونی چرچی. میوه‌ی جۆراوجۆر هه‌ن كه پێكهاتوون له پرۆتین و ڤیتامین، ئه‌مانه هه‌موویان سوودیان هه‌یه بۆ پاراستنی پێست و دوورتده‌خاته‌وه له نیشانه‌كانی پیری له رووخساردا. به‌هۆی خواردنی به‌سووده‌وه ده‌توانیت رێگری له چرچی پێست بكه‌یت، به‌تایبه‌تی خواردنی میوه له‌كاتی نانخواردنی به‌یانیاندا زۆر سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی پێست، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی میوه هێزو توانایه‌كی به‌رچاوت پێده‌به‌خشێت، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ده‌ست به رۆژێكی نوێ ده‌كه‌یت، خواردنی میوه به رێژیه‌كی زۆر له به‌یانیاندا بخۆیت پێستت شل ناكات، به میوه پێستت ساف و بریقه‌دار ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌توانیت له به‌یانیاندا به میوه‌ی جۆراوجۆر شه‌ربه‌ت دروستبكه‌یت بۆ خواردنه‌وه، كه ئه‌و شه‌ربه‌ته‌ش دژه‌پیری و چرچیه. ئه‌و میوانه‌ی كه زۆرترین سوودیان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی پێست، وه‌ك توو و شاتوو و تودرك، ئه‌و میوانه‌ن كه پێكهاتوون له ڤیتامین سی، هه‌وڵبده زیاتر گرنگی به میوه‌ی سروشتی بده‌یت نه‌ك ئه‌و میوانه‌ی ناو مره‌باو دۆشاو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه شه‌كریان تێكراوه زیانبه‌خشه بۆ باری ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها زیانی هه‌یه بۆ پێست. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure