30/12/2021 09:28 AM

دوو شەپۆلی بەفرو باران هەرێم و عیراق دەگرێتەوە

كەشناسی عیراق بڵاویكردووتەوە، پێشبینی هەڵكردنی شەپۆلێكی بەفرو بارانی فراوان لە سەرەتای ساڵدا دەكرێت و رەنگە شەپۆلەكەش بۆ هەفتەیەك كاریگەری بەردەوامبێت.

بەپێی لێكدانەوەی گۆرانكارییەكانی مانگە دەستكردەكان، لە نوێترین گۆڕانكاریدا دەركەوتووە كە شەپۆلەكە بە دوو قۆناغ دەبێت، لە قۆناغی یەكەمدا بارانبارین رۆژی شەممە 1-1-2022 دەستپێدەكات لەپێشدا بارانی پچرپچڕو لاوازە لە شەوی شەممە دەگاتە سەرجەم ناوچەكانی كوردستان و بەهەمانشێوە رۆژی یەكشەممە 2-1-2022 بارانبارین بەردەوامدەبێت.

هاوكات لە قۆناغی دووەمدا رۆژی دووشەممە 3-1-2022 پێشبینی بارانی بەهێزو تەرزە دەكرێت لە زۆربەی ناوچەكان هەرێمی كوردستان، پێشبینی لافاو و بارینی بەفری زۆر لە بەشێك لە سەنتەری شارو ناوچە شاخاوییەكان دەكرێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved