به‌مه‌به‌ستی نه‌ھێشتنی قه‌ره‌باڵغی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، ھاتوچۆی گشتی عیراق پێشنیاری مراندنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل كۆن ده‌كات. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ھاتوچۆی عیراق رایگه‌یاند؛ پێشنیاریان كردووه ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كان كه‌مبكرێنه‌وه له‌رێگه‌ی مراندنی ئۆتۆمبێله مۆدێل كۆنه‌كان، به‌وه‌ش ده‌توانرێت قه‌ره‌باڵغی و لۆدی ئۆتۆمبێل له شه‌قامه‌كان كۆنتڕۆڵبكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت بۆ تۆماركردنی ھه‌ر ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل نوێ، ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل كۆن بمرێنرێت. ھه‌روه‌ھا پێشنیاری كردووه، بۆ ماوه‌یه‌ك ھاورده‌كردنی ماتۆڕسكیل بۆ عیراق قه‌ده‌غه‌بكرێت، تا ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌ی ھێنراون تۆماربكرێن و ژماره‌یان پێبدرێت. خاك - راگه‌یاندنه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure