2/1/2022 08:52 AM

لە ساڵێكدا 45 راگەیاندنكار كوژراون

بەپێی راپۆرتی یەكێتیی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی لەماوەی ساڵی 2021 دا 45 رۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهان كوژراون كە زۆرینەیان لە ئەفغانستانن.

ئەنتۆنی بیانجیە ئەمینداری گشتی یەكێتی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە: لەماوەی ساڵی 2021 دا 45 رۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهان كوژراون.

دووپاتیشیكردوەتەوە: ئەمە یەكێكە لە بەرزترین رێژەكان، بەتایبەت لە ساڵی 1991 تائێستا، بەوپێیەی كە لەو ساڵەوە ئامار بڵاودەكرێتەوە.

بەرزترین ئامار لەساڵی 2020 بووە كە 65 رۆژنامەنووس و راگەیاندنكار كوژراون.

ئەنتۆنی بیانجیە ئەوەشی وتووە:  ئەو رۆژنامەنووس و راگەیاندنكارانە، لەكاتی كاركردن لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و بڵاوكردنەوەی گەندەڵی سیاسی و دارایی و كۆمەڵایەتیەوە كوژراون.

بەپێی ئامارەكە ئەو 45 رۆژنامەنووسە سەر بە 20 وڵاتی جیهانن و 33 رۆژنامەنووسیان لە چوارچێوەی هێرشی ئەنقەستدا كوژراون و زۆترینیان لە ئەفغانستان بووە، كە نۆ رۆژنامەنووس بووە، دواتر مەكەسێك بە 8 كەس و 4 رۆژنامەنووسی تریش لە هیندستان.

خاك - ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved