هێلكه به‌هۆی پێكهاته‌كانییه‌وه سوودێكی زۆری بۆ پێست هه‌یه، به‌وپێیه‌ی پێست توند ده‌كاته‌وه‌و په‌ڵه‌و زیبكه كه‌مده‌كاته‌وه‌و كونیله‌كانی سه‌ر پێست ناهێڵێت. پزیشكانی بواری پێست رێنمایی ده‌ده‌ن به‌ڕێگه‌ی سروشتی پێستتان بپارێزن، یه‌كێك له‌ڕێگه‌كانی پاراستنیش به‌كارهێنانی هێلكه‌یه بۆ پێستی ده‌موچاو به‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه. هێلكه‌یه‌ك بهێنه، سپێنه‌و زه‌ردێنه‌كه‌ی جیابكه‌ره‌وه‌و سپێنه‌كه‌ی تێكبده‌و پاشان چه‌ند خوله‌كێك بیده له ده‌موچاوت و دواتر به‌ئاوی شیله‌تێن بیشۆ. ئه‌مه به‌سووده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ڵه‌و زیبكه‌ی سه‌ر پێست. هه‌روه‌ها ده‌توانین زه‌ردێنه‌و سپێنه‌كه پێكه‌وه تێكه‌ڵ بگه‌یت و ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك بیده‌یت له ده‌موچاوت و دواتر به‌ئاوی شیله‌تێن بیشۆ. ئه‌مه‌ش بۆ توندكردنه‌وه‌ی پێست به‌سووده. خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure