3/1/2022 04:29 PM

چەند رێکار بۆ ناسینی جەستە

جەستەی ئێمە سیستمێکی پێچەڵپێچە کە هەر بەشێکی لە پێوەندیدایە لەگەڵ بەشەکانی دیکە. هەر بۆیە کاتێک ئەندامێکی جەستەمان بە باشی کار ناکات، ئەو ئەندامە وەکوو هۆشداری، پەیامێک بۆ بەشەکانی دیکە دەنێرێت. ئێمە دەتوانین ئەم نیشانانە بناسین. لە Brighte Sideـدا لەگەڵ چەند شێوازی سادە ئاشنا دەبین بۆ ئەوەی باشتر جەستەمان بناسین.

رادەی مژینی شێداریی قژ
: بۆ تاوتوێ کردنی ئەم حاڵەتە، چەند لق قژی شۆردراو و وشککراوەی خۆتان لە پەرداخێک ئاو بخەن. ئەگەر نوقم بوو واتە رادەی مژینی شێداریی قژەکانتان لە ئاستێکی بەرزدایە و هەر شتێک بەکار بێنن بەخێرایی دەیمژێت و بە ئاسانی لە هەوای دەرەوەدا وشک دەبێتەوە و قژەکان لوول دەبن. بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە سەردانی پسپۆڕی بواری پێست و قژ بکەن.

هێڵە ئاسۆییەکانی سەر مل
: ئەو خانمانەی زاوسان (واتە لە زاوزێ کەوتوون) سترۆژێنێکی کەمتر لەو رادەیەی کە جەستەیان بۆ بەهێزبوونی ئێسکەکانیان پێویستییەتی بەرهەمی دێنن و چرچبوونی سەر مل نیشانەی ئەم بابەتەیە کە ئێسکەکان خەریکن لاواز دەبن. کالیسیۆم و ڤیتامین D رێگەیەکی باشن بۆ چارەسەرکردنی بۆشبوونی ئێسک. ئەم هێڵانە هەروەها پێتان دەڵێن کە دەبێ تەندروستیی تیرۆئیدتان کۆنتڕۆڵ بکەن.

برینەکانی دەم و زمان: باوترین هۆکاری دەرکەوتنی ئەم برینانە جگەرەکێشان، ئالەرژی، گاز گرتن لە زمان و ورووژانە. بەڵام ئەگەر هیچ کام لەمانە هۆکار بوونیان نەبوو و دیسان ئەم برینانە دەرکەوتن، لەوانەیە کێشەی کەمبوونی ڤیتامین B12، ئاسن یان فۆلیک ئاسیدتان هەبێت.

ئاوسانی چاو: ئەگەر تووشی هەوکردن نەبوون و بەنیسبەت شتێکی تایبەت هەستیار نین و بەم حاڵەوە چاوتان ئاوساوە دەبێ بزانن کە باوترین هۆکار، بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری خوێیە. بەم کارە ئاوێکی زیاتر لە جەستەتاندا کەڵەکە دەبێت. دەبێ خواردنی خوێ کەم بکەنەوە و پوتاسیۆمێکی زیاتر وەربگرن. بەشێک لە هۆکارەکانی دیکە ئەم کێشەیە بریتین لە: نەخۆشیی گریۆز، داخرانی بۆریی فرمێسک، جگەرەکێشان و کەمخەوی.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved