3/1/2022 04:41 PM

WHO: تاوانبارانی جۆری ئۆمیکرۆنی کۆرنا وڵاتانی دەوڵەمەندن!

سەرۆکی رێکخراوەی جیهانیی تەندروستی، نادادوەری بە هۆکاری دریژەداربوونی پاندێمیی کۆرۆنا دەزانێ. دوکتۆر تێدرووس ئیدهانۆم دەڵێ: «ناسیۆنالیزمی کورت‌بیرانەی هەندێک لە وڵاتان و دەست بەسەرداگرتنی ڤاکسین لەلایەن ئەوانەوە بووەتە هۆی نایەکسانی و هەلومەرجێکی ئیدەئال بۆ دەرکەوتنی ئۆمیکرۆن». ئیدهانۆم گوتی سەرەڕای بوونی ئامرازی نوێ بۆ رێگری کردن و چارەسەرکردنی کۆرۆنا، نادادوەری لە بواری دەسکەوتنی ڤاکسین دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی پاندێمی.
ئەو لەدرێژەدا گوتی: «ئەگەر کۆتایی بەم نایەکسانییە بهێنین، پاندێمیش کۆتایی پێدێت و هەرچی ئەم نایەکسانییە درێژەی هەبێ، ئەگەری گۆڕانی ڤایرۆسەکە بۆ چەشنێکی مەترسیداری دیکە زیاد دەبێت».
ئیدهانۆم هەروەها ئاماژەی بەو رێکارانە کرد بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڤید-١٩ بۆ نموونە BioHubـی رێکخراوەی جیهانیی تەندروستی کە دەرەتانی دابەشکردنی زانیاریی بایۆلۆژیکی بۆ وڵاتان دابین کردووە و WHO سەبارەت بە ژیری پاندێمی و ئێپیدێمی لە داتا جۆراوجۆرەکان بۆ ناسینی هەلومەرجی فریاکەوتنی خێرا سەبارەت بە تەندروستی و وڵامە گونجاوەکان بۆ ئەم حاڵەتانە سوود وەردەگرێت. بە گوتەی سەرۆکی رێکخراوەی جیهانیی تەندروستی، جیهان ساڵی داهاتوو دەبێ سێ هەنگا بۆ تەندروستیی جیهانی هەڵێنێتەوە:
1-کۆتایی هێنان بە پاندێمی بە کوتانی لە سەتا حەفتای خەڵکی جیهان تا ناوەڕاستەکانی ساڵی 2022.
2-دروستکردنی سیستمێک بۆ پاراستنی ئەمنیەتی تەندروستی جیهان بە جێگیرکردنی پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پاندێمییە جۆراوجۆرەکان.
3-هەنگاو نانەوە بەرەو تەندروستیی جیهانی، بە دابین کردنی ئاگالێبوونی تەندروستیی سەرەتایی لە سەرجەم وڵاتان.

ئیدهانۆم گوتی: «کۆرۆنا دریخست کاتێک تەندروستی بکەوێتەوە مەترسییەوە، هەموو شتێک رووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە».
حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان هەموو رۆژێک روو لە زیادبوونە. بە گوتەی کارناسان ئەگەرچی هێشتا دیار نییە خێرایی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن بەنیسبەت جۆری دڵتا چەندەیە، بەڵام بە ئەگەری زۆر خێراتر لە ڤایرۆسی کۆرۆنای سەرەتایی بڵاو دەبێتەوە.
وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆناش مەترسیی تووشبوون بە جۆری ئۆمیکرۆن لەناو نابات بەڵام بە گوتەی کارناسان، ئەگەری خەوێندران لە نەخۆشخانە و مردن کەم دەکاتەوە، ئەگەرچی لەوانەیە ئەو کەسانەی کە بەتەواوەتی کوتراون، تووش ببنەوە.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved