وه‌زاره‌تی پلاندانانی فیدڕاڵی ژماره‌ی دانیشتوانی عیراقی تا كۆتایی ساڵی 2021 به 41 ملیۆن كه‌س خه‌مڵاندووه. به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پلاندانانی فیدڕاڵ بڵاكراوه‌ته‌وه، ژماره‌ی دانیشتوانی عیراقی له كۆتایی ساڵی 2021 به 41 ملیۆن و 190هه‌زارو 658 كه‌س خه‌مڵاندووه، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ئه‌و خه‌مڵاندنه ساڵانه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماری فیدڕاڵه‌وه ئه‌نجامده‌درێت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكێشه‌و پێوه‌ره ئامارییه‌كان و پاڵپشت به‌رێژه‌ی گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی دانیشتوان و تێكڕایی زاوزێ و رێژه‌ی مانه‌وه له ژیاندا. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانیان له‌كۆی ژماره‌ی دانیشتوانی عیراق 20 ملیۆن و 810 هه‌زارو 479 یان نێر بوون و 51%ی ژماره‌ی دانیشتوان پێكده‌هێنن، له‌كاتێكدا ژماره‌ی مێ به 20 ملیۆن و 380 هه‌زارو 179 كه‌س خه‌مڵێنراوه‌و 49% كۆی دانیشتوانیان پێكهێناوه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی پلاندانان له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا ژماره‌ی دانیشتوانی ناوچه شارستانییه‌كانی له عیراق تا ساڵی 2021 به 28 ملیۆن و 779هه‌زارو 201 كه‌س خه‌مڵاندووه، كه ده‌كاته 69.9%ی كۆی دانیشتوانی عیراق، سه‌باره‌ت به دانیشتوانی ناوچه گوندنشینه‌كانیش ژماره‌كه گه‌یشتۆته 12 ملیۆن و 411 هه‌زارو 457 كه‌س كه 30.1%ی كۆی دانیشتوان پێكده‌هێنن. ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه خه‌مڵاندنه‌كان ده‌ریانخستووه كه به‌غدای پایته‌خت له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكایه‌كانی عیراقدا زۆرترین ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌یه‌و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به 8 ملیۆن و 780 هه‌زارو 422 كه‌س خه‌مڵێنراوه‌و 21.3% ژماره‌ی دانیشتوانی عیراق پێكده‌هێنێت، پارێزگای سه‌ماوه‌ش كه‌مترین ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌یه‌و 880 هه‌زار كه‌سه‌و 2.1%ی ژماره‌ی دانیشتوانی عیراقه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure