به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھاتوچۆی گشتی ھه‌رێم رایگه‌یاند؛ مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ھاتوچۆی پارێزگاكانی ھه‌ولێرو سلێمانی و دھۆك ده‌ردێت. لیوا عه‌بدولقادر عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ھاتوچۆی ھه‌رێم له نوسراوێكدا بڕیاریداوه مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ھاتوچۆی پارێزگاكان بدرێت به ھاووڵاتیان. پێشتر مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی ته‌نھا له ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ھاتوچۆی ھه‌رێمدا بوو، به‌ڵام ئێستا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھاتوچۆی پارێزگاكان ده‌درێت. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure