4/1/2022 05:47 PM

سوودەکانی زەیتی گوێز

گوێز بە هۆی پێکهاتەیەک کە هەیەتی وەکوو خۆراکی مێشک باسی لێ دەکرێت و ئەو مەوادەی لێی پێکهاتووە بەتایبەت ڤیتامین D، ئاسیدەکانی ئۆمێگا ٣، مەگنسیۆم، ئەنتی‌ئۆکسیدانەکان و ڤیتامین A بۆ تەندروستیی مێشک زۆر بەسوودن. گوێزیش وەکوو زۆربەی خۆراکە چەورەکانی دیکە دەکرێ زەیتی لی بەرهەم بهێنی. لەدرێژەدا ئاماژە بە بەشێک لە سوودەکانی زەیتی گوێز دەکەین.

کەمکردنەوەی ئاستی کۆلستڕۆڵ: گوێز بە هۆی ئەوەی بڕێکی زۆر چەوریی ئۆمێگا ٣ و مەوادی ئەنتی‌ئۆکسیدەنتی تێدایە، یارمەتی دابەزینی تری گلیسیرید و کۆلستڕۆڵی زیانبەخش دەکات. لە تاقیکارییەکدا ٦٠ کەسی تووشبووی تری گلیسیریدی بەرز هەموو رۆژێک ٣ گرام زەیتی گوێزیان بە ماوەی ٤٥ رۆژ خوارد و ئەم شێوازە کەمبوونەوەی بەرچاوی تری گلیسیریدی بەدواوە بوو.

کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن: دابەزینی ئاستی شەکری خوێن بۆ کۆنتڕۆڵی نەخۆشیی شەکرە زۆر گرنگە، چونکە دەتوانێ لە کۆتاییدا ببێتە هۆی جەڵتە، زیانبەرکەوتنی گورچیلە، لاوازبوونی چاو و نەخۆشییەکانی دڵ. بە خواردنی زەیتی گوێز دەتوانن رێگری لەم کاریگەرییە نەرێنیانە بکەن و شەکری خوێن کۆنتڕۆڵ بکەن.

کۆنتڕۆڵکردنی فشاری خوێن: گوێز و زەیتی گوێز فشاری خوێنێک کە هۆکارەکەی پۆلی فێنۆل، ALA و LAـیە کەم دەکاتەوە.

تایبەتمەندیی دژەشێرپەنجە: گوێز بە هۆی ئەوەی مادەی ئۆرۆلیتینی تێدایە، ئاستی نۆرمالی ئەنتی‌جینی تایبەتی پرۆستات دەپارێزێت کە ئەگەر کۆنتڕۆڵ نەکرێت شێرپەنجەی لێدەکەوێتەوە. بەپێی ئەو تاقیکاریانەی ئەنجام دراوە تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات و ریخوڵە گەورە بە خوارنی زەیتی گوێز کەم دەبێتەوە.

 

لەناوبردنی چرچبوونی پێست: بە خواردنی زەیتی گوێز دەتوانن چرچی و لۆچییەکانی سەر پێست لەناو ببەن. جگە لەوە، زەیتی گوێز هۆکارە بۆ شێداربوونی پێست. بە پاراو بوونی پێست لەلایەن زەیتی گوێزەوە، خانەی تەندروستتر و رێکوپێکتر پێک دێتەوە. 

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved