4/1/2022 05:49 PM

چەند نیشانەی لاوازبوونی سیستمی بەرگری

سیستمی بەرگریی جەستە پێکهاتەیەکی زۆر پێچەڵپێچە و بە هۆکاری جۆراوجۆر لاواز دەبێت کە بە هۆی بوونی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان و بەتایبەت کۆزەیتا دەبێ ئاگاداری بارودۆخی سیستمی بەرگریی جەستەمان بین. لەدرێژەدا بەشێک لە نیشانەکانی لاوازبوونی ئەم بەشە گرنگەی جەستە دەخەینە روو.

قاچ و دەستی سارد: قامکەکانی دەست و قاچی کەسێک بەگشتی یەکەم شتێکە کە کێشەکانی پێوەندیدار بە دەمارە خوێنییەکان نیشان دەدات. هەندێک جار نیشانەی گرژبوونی ماسولکە، ورووژان و یان گیرانی دەمارە خوێنییە گەورەکانیشە. کاتێک لەگەڵ هەوای سارد بەرکەوتمان دەبێت، لەوانەیە لە سەر پەنجەکانی دەست یا قاچ و تەنانەت لووت و گوێچکە هەست بەم سەرمایە پێبکەین. لە هەندێک حاڵەتدا گرژبوون و گیرانی دەمارەکان دەبێتە هۆی بەرتەسکبوونەوەی سووڕی خوێن لە بەشە جۆراوجۆرەکانی جەستەدا و لە ئاکامدا رەنگی پێست گۆڕانی بەسەردا دێت و دەبێتە شین یان سپی ئەم حاڵەتەش بە کۆنیشانەی «رینۆد» بەناوبانگە. پاشان کاتێک کە دەڕۆنە شوێنێکی گەرمتر و پاشەکەوتی خوێنی ئێوە بەرز دەبێتەوە، پێستتان سوور هەڵدەگەڕێت و هەست بە ئێش و ئازار دەکەن.

کێشەی هەرس: کۆمەڵێک لە بەکتریاکان لە ریخۆڵەکانی ئێمەدا دەژین کە پێوەندیان بە تەندروستیی سیستمی بەرگرییەوە هەیە. هەر بۆیە دەگوترێ بۆ باشتربوونی سیستمی بەرگری ڤیتامین و مەوادی کانگەیی بەکار بێنن. هەندێک جار ئەم بەکتریانە هۆکارن بۆ دروستبوونی دۆخی خۆ-بەرگری بۆ نموونە ئالەرژی، دۆخی ورووژان و شتی لەم چەشنە. ئەگەر هەستتان بەوە کرد سیستمی هەرستان رووبەڕووی کێشە بووەتەوە، ئیشتیای خواردن ناکەن، تووشی سکچوون و ئێشی سک بوون و زیاتر لە دوو هەفتە ئەم دۆخە بەردەوام بووە، بە ئەگەری زۆر سیستمی بەرگریتان کێشەی هەیە.

ئێشی ماسولکە
: هەر چەشنە ئێشێک دەتوانێ نیشانەی ناهاوسەنگی و کێشە بێت لە سیستمی بەرگریدا. لەڕاستیدا سیستمی بەرگری هەمیشە ئێشی ماسولکە تەحەموک دەکات و خانەکانی بەرگری رەوانەی بەرەی شەڕ لەگەڵ ورووژانی جومگەکان دەکات و هەندێک جار بە هۆی رۆماتیزم یان کارکردنی نەگونجاوەوە، ئەم سیستمە هێرش دەکاتە سەر خودی جومگەکان.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved