5/1/2022 07:47 PM

چەند خۆراکی دژە شێرپەنجە

پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکیی دژەشێرپەنجە بۆ رێگری کردن لەم نەخۆشییە زۆر گرنگە. بۆ نموونە خواردنی میوە و سەوزە بە شێوەی رۆژانە دەتوانێ یارمەتیمان بکات بۆ ئەوەی تووشی ئەم ئازارە مەترسیدارە نەبین. لەدرێژەدا بەشێک لە خۆراکانەی دژەشێرپەنجەن دەخەینە روو.

میوە و سەوزە بە رادەیەکی زۆر
: میوە و سەوزە پڕاوپڕن لە ڤیتامین و مەوادی کانگەیی و بە گوتەی پسپۆڕان ئەم مەوادە مەترسیی تووشبوون بە بەشێک لە جۆرەکانی شێرپەنجە کەم دەکەنەوە. دانەوێڵە و چەرەزاتیش ئەم تایبەتمەندییەیان هەیە.

چای سەوز: ئەم جۆرە چای ئەنتی‌ئۆکسیدەنتێکی بەهێزە بۆ رێگری کردن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر، مەمک، سی، بۆری خۆراک و پێست. توێژەران هەروەها دەڵێن کە بوونی مادەیەکی کیمیاوی ناژەهراوی لە چای سەوزدا بە ناوی «ئیپی گالۆکاتچین سێ گالات» لەدژی ئۆرۆکیناز (ئەنزیمێک کە یارمەتی گەشەی شێرپەنجە دەکات) دەجووڵێتەوە.

تەماتە: بەپێی توێژینەوەکان بوونی ئەنتی‌ئۆکسیدانی لیکۆپێن لە تەمامەدا لەگەڵ بێتاکارۆتێن، ئالفاکارۆتێن و ڤیتامین E دەتوانێ بۆ رێگری کردن لە هەندێک لە شێرپەنجەدا کاریگەر بێت بۆ نموونە شێرپەنجەی پرۆستات و سی. ئەم تایبەتمەندیانەی تەماتە بە کوڵاوی باشتر دەردەکەون.

ترێ: ترێ دەوڵەمەندە بە ئەنتی‌ئۆکسیدەنتێک بەناوی رسواترۆل و دەتوانێ لەگەڵ شێرپەنجە رووبەڕوو بێتەوە. ئەم مادەیە لە ئاوی ترێی سووردا زۆرە و گەشەی خانەکانی شێرپەنجە بەرتەسک دەکاتەوە.

زەردەچێەوە
: ئەم بەهاراتە سەر بە وڵاتی هیندە. زەردەچێوە خاوەنی مادەیەکە بە ناوی کۆرکۆمین کە بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved