5/1/2022 07:49 PM

نیشانەکانی خوێن مەیین لە جەستەدا

خوێن مەیین بکوژێکی خامۆشە و ئێوە نازانن کە چی روو دەدات بەڵام ئەگەر لەم بارەوە زانیاریتان هەبێت دەتوانن نیشانەکان بناسنەوە و تێبگەن کە ئایا لە بەشێک لە جەستەتاندا خوێن مەییەوە یان نا. لەم بابەتەدا لەگەڵ بەشێک لە نیشانەکانی خوێن مەیین لە جەستەدا ئاشنا دەبین.

سەرئێشەی قورس: لەوانەیە لەنەکاو تووشی سەرئێشەیەکی قورس بن. ئەم سەرئێشەیە لەکاتی دەسپێکدا هاوشێوەی میگرێنە و کۆمەڵێک ئازاری درێژخایەنی لێدەکەوێتەوە کە نیشانەی کۆمەڵێک رووداوی جۆراوجۆرە لە جەستەدا بۆ نموونە مەیینی خوێن لە جەستەدا.

ئێشی سەر دڵ: ئەگەر تێگەیشتن بەبێ هیچ هۆکارێک سەر دڵتان دێشێت، ئەمەش دەتوانێ یەکێک لە نیشانەکانی مەیینی خوێن بێت لە جەستەدا. لەپاش ئێشی سەر دڵ دەبێ بەشوێن نیشانەی دیکەوە بن. ئەگەر دوودڵن دەتوانن هێزەکانی فریاکەوتن ئاگادار بکەنەوە.

ئاوسانی قاچ: ئەگەر خوێنی مەییو لە دەمارەکاندا دروست بێت، ئەگەر هەیە سووڕی خوێن دابخرێت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەندامەکانی جەستە نەتوانن بە باشی کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن. بۆ نموونە شلەمەنییە زیادەکان لە بەلەکی قاچدا کۆ دەبێتەوە و دەبێتە هۆی گەرمداهاتن، ئاوسان و ئازار لە بەشەدا و بەم جۆرە سووڕی خوێن بۆ ماسولکەی دڵ تووشی کێشە دەبێت.

پەڵەی بچووکی سوور لەسەر پێست دەردەکەوێت: ئەم پەڵانە بەهۆی کێشە خوێنییەکانەوە دروست دەبن. ئەم پەڵانە لەوانەیە رەنگەکەیان سوور، قاوەیی یان وەنەوشەیی بێت.

تەنگەنەفەسی: تەنگەنەفەسیش یەکێکە لە نیشانەکانی مەیینی خوێن لە جەستەدا. ئەم کێشەیەش وەکوو زۆربەی نیشانەکانی دیکەی مەیینی خوێن لەنەکاو و بێ هیچ هۆکارێکی دیاریکراو روو دەدات.

 

سەرچاوە: eatthis

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved