6/1/2022 07:20 PM

بەر لە سی ساڵەیی واز لەم خووخدانە بێنە

ئەگەر دەتانهەوێ لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا بەتەتەواوەتی سەرنجڕاکێش، جوان و تەندروست بن، ئێستا کاتی ئەوەیە واز لە رەفتارە مەترسیدارەکان بێنن چونکە زۆر زیاتر لەو شتەی بیری لێدەکەنەوە زیانتان پێدەگەیەنێت. لەدرێژەدا ئاماژە بە بەشێک لەم خووخدانە دەکەین.

پشتگوێخستنی نیشانە هۆشداریدەرەکان
: ئایا ماوەیەکە جێیەک دێشێت؟ ئایا هەست بە بۆنێکی ناخۆش دەکەن لە خۆتاندا؟ ئەمانە هەموو سەرەداوێکن بۆ دۆزینەوەی کێشەیەکی تەندورستی لە جەستەدا. کەوابوو ئەگەر نیشانەی لەم چەشنەتان لە خۆتاندا بینی بۆ دڵنیایی زیاتر سەردانی پزیشک بکەن.

خواردنی فاست فوود
: سەردەمی گەنجێتی سەردەمی چالاکی و هەڵسوورانە و هەر بۆیە کەسەکان نایانەوێ کاتێکی ئەوتۆ بۆ بابەتێکی وەکوو نانخواردن تەرخان بکەن و هەر بۆیە روو لە فاست فوودەکان دەکەن. ئەم جۆرە خۆراکانەش پڕاوپڕن لە چەوری، شەکر و خوێ بۆ ئەوەی تامێکی خۆشتریان هەبێت. بەڵام ئەم خۆراکانە زۆر زۆر مەترسیدارن و واباشە لە تەمەنی سەرەوەدا واز لە خواردنیان بێنین.

گرنگ نەبوونی خەو: جەستەی مرۆڤیش هاوشێوەی مۆبایل پێویستی بە حەسانەوە و شەحن بوونەوە هەیە. مرۆڤەکان لە ١٨ بۆ ٦٤ ساڵیدا پێویستە شەوانە ٧ بۆ ٩ کاتژمێر بخەون. پشتگوێخستنی تەندروستیی خەو رێگە بۆ چەندین جۆر نەخۆشی خۆش دەکات.

جگەرەکێشان: تەنانەت ئەگەر زۆر بە کەمیش جگەرە دەکێشن دەبێ وازی لێبهێنن. چونکە هەر لەم ئاستە کەمەشدا هەڕەشەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، شێرپەنجەی سی، جەڵتە و چەند جۆری دیکەی نەخۆشیتان لەسەرە.

خواردنی لەڕادەبەدەری خوێ: خوێ یەکێک لەو مەوادەیە کە لە سیستمی خۆراکیی کەسەکاندا بە زۆری بەکار دێت. بۆ نموونە نان، فاست فوود، سوپ، پەنێر و خۆراکی لەم چەشنە خوێیان تێدایە. زۆرینەی کەسەکان زیاتر لە بڕێ پێویست خوێ بەکار دێنن و ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکان دڵ، جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات. 

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved