6/1/2022 07:22 PM

نیشانەکانی جەڵتەی دڵ لە ژنان و پیاواندا

کۆمەڵێک نیشانەی جدی و هۆشداریدەر هەن لە دەرخەری نەخۆشییەکانی دڵن و نابێ هەرگیز پشتگوێ بخرێن. کەوابوو دەبێ بەتایبەت لە تەمەنی سەرەوەدا بە هەستیارییەوە گوێ بۆ دەنگی جەستەمان بگرین بۆ ئەوەی تووشی گرفت و کێشەی قووڵی تەندروستی نەبینەوە. لەدرێژەدا ئاماژە بە بەشێک لە نیشانە گرنگەکانی جەڵتەی دڵ دەکەین.

ئازارەکانی قەفەزی سنگ
: یەکێک لە باوترین نیشانەکانی نەخۆشییەکانی دڵ ئێشی قەفەزی سنگە. ئەگەر دەمارێکی دڵ گیرابێت رێگە بۆ جەڵتەی دڵ خۆش دەکات و هەست بە ئێش، گوشار و تەنگی دەکەن لە قەفەزی سنگدا. هەر کەسێک بە چەشنێک ئەم هەستە دەردەبڕێت. هەندێک کەس دەڵێن لەو کاتەدا هەست دەکەین فیلێک لەسەر سنگمان دانیشتووە.

هەست بە رشانەوە، کزانەوەی گەدە، ئێشی سەر دڵ: هەندێک کەس لە کاتی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ ئەم نیشانانەی لێدەردەکەوێت. تەنانەت لەوانەی بڕشێنەوە. خانمان زیاتر لە پیاوان ئەم حاڵەتەیان هەیە. هەڵبەت ئێشی سەر دڵ راستەوخۆ پێوەندی بە جەڵتەوە نییە، بەڵکوو لەوانەیە زۆرخۆری هۆکارەکەی بێت.

ئێشێک کە دەگاتە باهۆکان: یەکێکی دیکە لە نیشانەکانی جەڵتەی دڵ، ئێشێکە کە لە لای چەپی جەستەوە پێک دێت و کەوابوو لە قەفەزی سنگەوە دەست پێدەکات و رەوانەی دەرەوەی ئەم بەشە دەکرێت بەڵام لە بەگشتی کەسانێک هەن کە لەکاتی جەڵتەی دڵدا تەنها لە دەست و باهۆیاندا هەست بە ئێش دەکەن.

ئێشی چەناگە یان قوڕگ
: بەگشی ئێشی چەناگە و قوڕگ خۆی ەل خۆیدا پێوەندی بە دڵەوە نیە بەڵام دەتوانێ بە هۆی کێشەکانی ماسولکەی دڵ، هەڵامەت یان کێشەکانی ئێسکی کەللەسەرەوە روو بدات.

بەخێرایی ماندوو دەبن: ئەگەر پاش ئەنجامدانی چالاکییەکی زۆر سووک هەستتان بە ماندووبوونێکی زۆر کرد، بۆ نموونە سەرکەوتن لە قادرمە یان دابەزاندنی کەلوپەل لە سەریارەکەتان، بەخێرایی سەردانی پزیشک بکەن. ئەم نیشانەیە لە ئێش و ئازاریش گرنگترە. 

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved