كه‌من ئه‌و رێگایانه‌ی به شێوه‌یه‌كی خێرا هه‌ویرێكی گونجاوی لێ دروستده‌كرێت، بۆیه لێره‌دا باس له چۆنێتی دروستكردنی هه‌ویر ده‌كه‌ین له ماوه‌ی 10 ده‌قیقه‌دا: پێداویستییه‌كان: -كه‌وچكێكی گه‌وره شه‌كر -دوو كه‌وچكی گه‌وره خه‌میره‌ی فه‌وری -دوو كوپ ئاوی شله‌تێن -پێنج كوپ ئارد -دوو كه‌وچكی گه‌وره شیر -نیو كوپ زه‌یتی روه‌كی چۆنێتی ئاماده‌كردنی: -دوو كوپ ئارد له‌گه‌ڵ ئاو و شه‌كرو شیره‌كه تێكه‌ڵده‌كه‌یت و به كه‌وچك یان به خه‌ڵاتی كاره‌بایی به‌باشی تێكه‌ڵیده‌كه‌یت. -بۆ ماوه‌ی 10 ده‌قیقه وازی لێده‌هێنیت. -ئه‌و سێ كوپه ئارده‌ی كه ماوه‌ته‌وه تێكه‌ڵی گیراوه‌كه‌ی ده‌كه‌یت تا هه‌ویره‌ێكی گونجاوت ده‌ستده‌كه‌وێت. -دوای ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه بێگومان هه‌ویره‌كه پێویستی به شێلان ده‌بێت بۆیه ده‌بێت به ئامێری شێلان یاخود به ده‌ست بیشێلیت. *ئێستا هه‌ویره‌كه ئاماده‌یه‌و ده‌توانیت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه ده‌ته‌وێت به‌كاریبهێنیت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure