به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی خانمان به‌هۆی به‌كارهێنانی مه‌یكه‌په‌وه رووخساریان جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌مشێوه‌یه باوه‌ڕیان به‌خۆیان ده‌بێت و زیاتر بوێری ئه‌وه‌یان لا دروستده‌بێت له‌ده‌ره‌وه تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵگا بن. بۆیه به‌كارهێنانی مه‌یكه‌پ بۆ خانمان گرنگه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌رده‌وام خاوه‌ن رووخسارێكی جوان بیت، ئه‌وا پێویسته دوای به‌كارهێنانی مه‌یكه‌پ پێستی ده‌موچاوت جوان پاكبكه‌یته‌وه، چونكه پاكنه‌كردنه‌وه‌ی مه‌یكه‌پ پێستی ده‌موچاو ده‌سوتێنێت. بۆ تێست، خانمێك بۆ ماوه‌ی مانگێك شه‌وانه به مه‌یكه‌په‌وه نوستووه‌و پێستی ده‌موچاوی پاكنه‌كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت مه‌یكه‌پ چی له‌پێست ده‌كات، سه‌یری وێنه‌كه بكه‌و به‌چاوی خۆت بیبینه چۆن پێستی به مه‌یكه‌پ سوتاوه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure