8/1/2022 05:59 PM

هۆکارەکانی پێکهاتنی زیپکەی سەرڕەش

زیپکەی سەرڕەش یان Comedone، ئەو دەلاقە داخراوانەی پێست یان فۆلیکولەکانی موو-ن کە لەواندا سەبوم (چەورییەکی سروشتی کە لە غودە چەورییەکانی پێستی دەموچاودا بەرهەم دێت، خانە پێستییەکان و بەکتریا کۆ دەبێتەوە. ئەگەر هەیە بەهۆی غودەکانی چەوری دەوروبەری لووتەوەن لە زیپکەی سەرڕەشیان لەسەر دەردەکەوێت. ئەوەتان لەیاد بێت کە هەر خاڵێکی رەش لەسەر لووت، زیپکەی سەرڕەش نییە. هەندێک لەوان لەوانەیە زنجیرەی چەوری (Sebaceeous Filament) بن.
زنجیرەکانی چەوری لە دیواری پێستتدا جێگیرن و یاریدەدەری چوونەدەرەری سبووم لە دەلاقەکان و چەوربوونی پێستن، زنجیرەکانی چەوری ئەگەر پڕ بن لە رۆن و چەوری، رەش هەڵدەگەڕێن. ئەم زنجیرانە باریکن و ئاسانتر لە زیپکە سەرڕەشەکان دەردێن.
بەتاڵکردنی زیپکە سەرڕەشەکان لەماڵەوە ئەستەمە چون لە ژێرەوەی دەلاقەکانی پێستدا جێگیرن. لەو رووەوە کە زیپکە سەرڕەشەکان لەناو دەلاقەکانی پێستدا گیریان خواردووە، بە ئەنجامدانی سکراب یان شۆردن لەناو ناچن و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەبێ بەتاڵ بکرێن. بەڵام تەنانەت ئەگەر بەتاڵیش بکرێن دووبارە دەتوانن بگەڕێنەوە، چون لووتی ئێوە بە هەموو غودە چەورەکانیانەوە لەسەر بەرهەمهێنانی چەوری بەردەوام دەبێت.
ئەگەر خاڵە ڕەشەکانی سەر لووت بەڕاستی زیپکەی سەرڕەش بن، رێگری کردن لە داخرانی دەلاقەکانی پێست، رێگری لە دروستبوونی زیپکەی سەرڕەش دەکات. سادەترین شێواز بۆ ئەم مەبەستە ئەوەیە کە رۆژی یەک جار دەموچاوتان بە پاککەرەوەی تایبەت بە دەموچاو بشۆن، بەتایبەت ئەگەر عارەقەتان کردووە.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved