9/1/2022 03:28 PM

ئەم خۆراکە مەرگهێنەرانە بناسن

مرۆڤ یەکێک لە زیرەکترین بوونەوەرەکانی سەر زەوییە بەڵام زۆرێک لە بابەت و پرسەکان پشتگوێ دەخات کە بۆ تەندروستیان زۆر گرنگە. هەر بۆیە دەبێ بۆ نموونە سیستمی خۆراکیمان هەندێک سنووردار بکەینەوە. لەدرێژەدا هەندێک لە خۆراکەکان دەخەینە بەرباش کە دەتوانن مرۆڤ تا سنووری مەرگ ببەن.

ناوکی میوەکان: ناوکی میوەگەلێکی وەکوو سێو، هەرمێ و بەڵاڵوک جۆرێک هیدرۆژێن سیانیدی تێدایە کە پێی دەگوترێت پرۆسیک ئاسید. هەرگیز نابێ ناوکی ئەم میوانە بخۆن. ناوکی قۆخ و قەیسیش لەم دەستەیدا جێگیر دەبن.

رێواس: گەڵای رێواس هەڵگری ئوکسالیک ئاسیدە کە دەبێتە هۆی بەردی گورچیلە. ئەگەر بڕێکی زۆر گەڵای رێواس بخۆین مەترسیدارە و لە هەندێک حاڵەتدا رووبەڕووی مەرگ یان نەخۆشیی جدیمان بکاتەوە.

بادەم: بادەم دوو جۆری هەیە؛ شیرین و تاڵ. بادەمی تاڵ بڕێکی زۆر هیدرۆژێن سیانیدی تێدایە. خواردنی ٧ بۆ ١٠ دانە بادەمی تاڵ دەتوانێ هۆکاری نەخۆش کەوتنی گەنجان و مەرگی مناڵان بێت.

هەنگوینی کاڵ: هەنگوینی کاڵ واتە ئەو هەنگوینەی پرۆسەی پاستۆریزاسیۆنی تێپەڕ نەکردووە و کەوابوو لەوانەیە زۆرێک لە ژەهرە کوشەندەکانی پێوە بێت. هەنگوینی کاڵی پاستۆریزە نەکراو بەگشتی ژەهراوییە. ئەم هەنگوینە دەتوانێ ببێتە هۆی سەرگێژبوون، بوورانەوە، عارەقەکردنەوەی زۆر و شتی لەم چەشنە.

تەماتە: ریشە و گەڵاکانی تەماتە ژەهری "ئالکالی"ـیان تێدایە و ئەمەش هۆکارێکە بۆ ورووژانی گەدە. ئەو تەماتانەی کاڵ و پێنەگەیشتووشن، ئەم کاریگەرییەیان لەسەر جەستە هەیە. کەوابوو خواردنی لەڕادەبەدەری ئەم شتانە کوشەندەیە.

 

سەرچاوە: foxnews

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved