10/1/2022 07:49 PM

ئەگەر هەمیشە ماندوون ئەم خۆراکانە بخۆن

کاتێک هەست بە ماندوویەتی دەکەن لەوانەیە بیر لە کۆپێک قاوە بکەنەوە و ئەم رادە کافەئینە وزەیەکی زۆر بە ئێوە دەبەخشێت، بەڵام بە هەندێک ئاڵوگۆڕ لە سیستمی خۆراکیی رۆژانەتاندا دەتوانن وزەی جەستەتان بەرز بکەنەوە. لەدرێژەدا بەشێک لەو خۆراکانە دەخەینە روو کە وزەی جەستەی بە رادەیەکی زۆر بەرز دەکەنەوە.

جۆ: خواردنی دانەوێڵە باشترین رێگەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وزە. بەپێی توێژینەوەکانی گۆڤاری نێودەوڵەتیی خۆراک، ئەو کەسانەی لە ژەمی نانی بەیانیدا دانەوێڵە دەخۆن، زۆر هۆشیارترن لەو کەسانەی نانی بەیانییەکەیان پڕاوپڕە لە چەوری.

مۆز: ئەم میوەیە پڕاوپڕە لە کاربۆهیدرات، شەکری سروشتی و ئاسید ئامینی و کەوابوو یەکجار وزەبەخشە. هەروەها ئەم میوەیە ئاسید ئامینییەکی تێدایە بەناوی تیرۆزین کە ئاستی هۆشیاری بەرز دەکاتەوە.

چەرەسات: چەرەسات نێوان ژەمێکی زۆر باشە بۆ کەمکردنەوەی ماندوویەتی. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە چەرەسات و کاکڵەکان هەستی تێر بوون بە ئێوە دەبەخشن و بە هاوسەنگکردنی چەوریی و پرۆتین، ئاستی شەکری خوێن کۆنتڕۆڵ دەکەن.

هێلکە: هۆکاری ئەوەی زۆرینەی کەسەکان لە ژەمی بەیانیدا هێلکە دەخۆن ئەوەیە کە هێلکە وزەیەکی زیاتریان بەنیسبەت نان و خۆراکە شیرینەکان پێدەبەخشێت. هیلکە ڤیتامین B و کۆلین-ی تێدایە کە بیرگە بەهێز دەکات.

چۆکڵێتی تاڵ: چۆکڵێتی تاڵ هاوشێوەی قاوە بڕێکی زۆر کافەئینی تێدایە و دەتوانێ بژاردەیەکی باش بێت بۆ کەمکردنەوەی ماندوویەتی. خواردنی چۆکڵێتی تاڵ ئاستی چالاکییەکانی مێشک بەرز دەکاتەوە

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved