10/1/2022 07:50 PM

بەر لە دووگیانبوون ئەم کارانە ئەنجام بدەن

مناڵداری ئەرکێکی قورسە و بۆ ئەوەی بەباشی بتوانن ئەم ئەرکە راەپەڕێنن و مناڵێکی تەندروست و بەهێزتان ببێی دەبێ بە باشی خۆتانی بۆ ئامادە بکەن. لەم بابەتەدا ئاماژە بە چەند کار دەکەین کە ئەنجامدانەکەی دەتوانێ بۆ ئەم مەبەستە بەسوود بێت.

سیستمی خۆراکی تەندروست: هەوڵ بدەن بڕێکی گونجاو پرۆتین، ئاسن، کالیسیۆم و ئاسید فۆلیک لە خۆراکەکانتادا هەبێت، هەر بۆیە میوە، چەرەسات، سەوزە، دانەوێڵە و شیرەمەنی لەیاد مەکەن و خۆتان لە خواردنی هەندێک خۆراک بۆ نموونە کۆلا و فاست فوودەکان بپارێزن.

خواردنی ئاسید فۆلیک: ئەم ڤیتامین Bـیە لە زۆرینەی خۆراکەکان، بۆ نموونە سەوزەوات، پرتەقاڵ و هاوشێوەکانی و فاسۆلیادا هەیە، بەڵام خانمان بۆ ئەوەی بڕێکی زیاتر لەم مادەیە وەربگرن واباشە حەبی ئاسید فۆلیک بخۆن.

وریای کێشی جەستەتان بن: کزی و زەعیفی لەڕادەبەدەر پرۆسەی دووگیانبوون ئەستەم دەکاتەوە. قورسبوونی لەڕادەبەدەریش کۆمەڵێک کێشەی لێدەکەوێتەوە، بۆ نموونە ئەگەری تووشبوون بە شەکرە و فشاری خوێنی بەرز دەکاتەوە. هەروەها دەتوانێ پرۆسەی مناڵبوون درێژ بکاتەوە.

سەردانی راوێژکاری بواری جینەتیک بکەن: هیچ پێشبینییەکی ئەوتۆ بوونی نییە کە پێتان بڵێ رەنگی چاوی مناڵەکەتان دەچێتەوە سەر کێ. بەڵام ئەگەر لە بنەماڵەکەتاندا پێشینەی لەدایکبوونی مناڵی ناتەندروستی هەیە، لەوانەیە پزیشکەکەتان کۆمەڵێک تاقیکاریتان لەسەر ئەنجام بدات بۆ ئەوەی دڵنیا بێت مناڵێکی تەندروست لەدایک دەبێت.

 

سەرچاوە: webmd

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved