11/1/2022 08:47 PM

بۆ نابێ چەند رۆژ بەدوای یەکدا یەک جل بپۆشین؟

زۆرینەی ئێمە لە سەرەتای هەفتەوە جلێک هەڵدەبژێرین و چەند رۆژ بەدوای یەکدا دەیپۆشین. لەوانەیە ئەم جلە بۆنی ناخۆشی لێ نەیەت و لامان وابێ ئاسایی چەند رۆژ لەدوای یەک بیپۆشین بەڵام لەم بابەتەدا روونی دەکەینەوە کە بۆ نابێ جلێکی تایبەت بە ماوەی چەند لەبەر بکەین.

هەستیاریی پێست بەرز دەکاتەوە
: شۆرنی رۆژانەی جلەکان کارێکی ئەستەمە بەڵام ئەگەر دەتانهەوێ لە دەست زیپکەی پشت یان قەفەزی سنگ رزگار ببن، دەبێ هەموو رۆژێک جلەکانتان بگۆڕن؛ چونکە جلی پیس عارەقە و بەکتریای پێوەیە و ئەمەش هۆکارە بۆ داخرانی کونەانی پێست.

بۆنێکی ناخۆش دروست دەکات: ئەگەر دەتانەوێ جەستەیان بۆنخۆش بێ، نابێ دوو رۆژ بەدوای یەکدا یەک جل بپۆشن چونکە جلی نوێ بۆنی ناوێبوونی لێوە دێت بەڵام جلەکەی پێشوو لەگەڵ عارەقەی جەستە بەرکەوتنی بووە، تەنانەت ئەگەر بۆخۆشتان تێنەگەن.

تەندروستیان دەکەوێتەوە مەترسییەوە: ئێوە و جلەکانتان لەماوەی رۆژدا لەگەڵ شلەمەنیی و چڵکەکانی جەستە رووبەڕوو دەبنەوە و کەوابوو ئەگەر بەردەوام بە ماوەی چەند رۆژ جلێک بپۆشن، ئەم چڵک و شلەمەنیانە لەناو جدستەدا دەمێننەوە و بەم جۆرە زیاتر رووبەڕووی کێشەی تەندروستی دەبنەوە.

تووشی هەستیاری دەبن
: ئەگەر پێستتان بخورێت، بە ئەگەری زۆر بە تامەزرۆییەکی زیاترەوە جلەکانتان دەگۆڕن. ئەگەر جەلەکەتان بەرکەوتنی راستەوخۆی لەگەڵ پێست هەبێت و پیس بێت، چەوری و پیسایی پێست لەناو کەلێنەکانی پێستدا دەمێننەوە و ئەمەش هەستیاریی پێستی لێدەکەوێتەوە. 

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved