11/1/2022 08:48 PM

خوێ هەمیشە زیانبەخش نییە!

زۆر کەس لایان وایە بەکارهێنانی خوێ تەنها زەرەر و زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە، ئەوە لەحاڵێکدایە کە بەکارهێنانی خوێ لە ئاستێکی نۆرماڵدا سوودی تایبەتی بۆ تەندوستیی جەستە هەیە. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانەیان دەکەین.

چارەسەرکردنی کێشەی خەو: زۆر کەس کێشەی ئاوی دەمیان هەیە لەکاتی خەودا. خەوتن دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خوێی جەستە و ئەم کەمبوونە دەبێتە هۆی چالاکبوونی غودەکانی ناو دەم بۆ بەرهەمهێنانی ئاوی دەم. خواردنی خوێ بەر لە خەوتن تا رادەیەکی زۆر ئەم گرفتە چارەسەر دەکات.

رێگری لە بۆشبوونی ئێسک دەکات: خوێ بۆ تەندروستیی ئێسک پێویستە و نزیکەی یەک لە چواری خوێی ناو جەستەی ئێوە لە ئێسکەکاندا پاشەکەوت دەکرێت. خوێ و ئاو رێگە بۆ جەستە خۆش دەکەن بۆ ئەوەی ئەو مەوادەی پێویستیەتی وەریبگرێت.

بەهێزکردنی سیستمی بەرگری: خوێ یەکەم ئەنتی‌بایۆتیکی جیهانە و تایبەتمەندیی دژەڤایرۆسی هەیە. کەوابوو، جێگرەوەیەکی سەیروسەمەرەیە بۆ ئەنتی‌بایۆتیکەکان کە کێشەی تایبەت بە خۆیان هەیە.

تەندروستیی دڵ: ئەگەرچی خوێ وەکوو مادەیەکی زیانبەخش پێناسە کراوە، بەڵام تێکەڵبوونی لەگەڵ ئاو دەتوانێ ببێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستی کۆلستڕۆڵی بەرز، فشاری خوێنی بەرز و هەروەها کۆنتڕۆڵکردنی لێدانی دڵ.


نەرمکرەوەی پێستە
: خوێ یاریدەدەرە بۆ کەمبوونەوەی چەوریی پێست. بۆ ئەم مەبەستە، لە بتڵێکی بچووکدا ئاوی شیلەوگەرم و خوێ تێکەڵ بکەن و بە لۆکە بیخەنە سەر پێست و دواتر دەبینن چۆناوچۆن پێست نەرم دەکات. 

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved