د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پـسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك چۆنێتی گه‌شه‌ی سه‌ری منداڵی ڕوونكردووه‌ته‌وه. ئه‌و پزیشكه له بابه‌ته‌كه‌یدا رایده‌گه‌یه‌نێت: گه‌شه‌ی سه‌ری منداڵ زۆر گرنگه چاودێری بكرێت، تا بزانرێت گه‌شه‌ی منداڵه‌كه‌ت ته‌ندروسته یان نا. له‌باره‌ی گه‌شه‌كردنه‌كه به‌پێی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌ش ڕوونیدهكاتهوهو ده‌ڵێت: منداڵ له‌كاتی له‌دایكبوونی پێوانه‌ی چوارچێوه‌ی سه‌ری 33 سم بۆ 37 سم ده‌بێت. له ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵ 12 سم چواچێوه‌ی سه‌ری زیاد ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك له 3 مانگی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی 6 سم زیاد ده‌كات، له 3 مانگی دووهه‌م 3 سم زیاد ده‌كات و له ٦ مانگی كۆتایی 3 سم زیاد ده‌كات. هه‌روه‌ها له ته‌مه‌نی 1-3 ساڵ هه‌ر 6 مانگ جارێ چوارچێوه‌ی سه‌ری منداڵ 1 سم زیاد ده‌كات. له 3-5 ساڵ هه‌ر ساڵه‌و 1 سم زیاد ده‌كات. له 5-6 ساڵه‌وه چوارچێوه‌ی سه‌ری منداڵ زیاد ناكات چیتر. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه كه‌می گه‌شه‌ی سه‌ری منداڵ یان زیاد گه‌شه‌كردنی نیشانه‌ی نه‌خۆشییه. خاك ئا/ -لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure