12/1/2022 08:19 PM

ئەگەر لەنەکاو واز لە خواردنەوەی قاوە بێنن چی روو دەدات؟

سەرەڕای سوودە بێ‌ژمارەکانی قاوە بۆ جەستە، وازلێهێنانەکەی لەوانەیە بۆ هەندێکمان باشترین بڕیار بێت. ئەگەر تامەزرۆن بەخێرایی ژیانێکی بێ کافەئین دەست پێبکەین، دەبێ بزانن کە باشترە ئەو بڕە قاوەیەی هەموو رۆژێک دەتانخواردەوە، هێدی هێدی کەمی بکەنەوە و ئەم دەرفەتە بە خۆتان بدەن کە لەگەڵ ئاڵوگۆڕە نوێیەکان خۆی رێک بخات. جەستەی ئێمە گیرۆدەی قاوە دەبێت و سڕینەوەی یەکجارەکی و لەنەکاوی ئەم خواردنەوە بەتامە لەوانەی کۆمەڵێک گرفت بێنێتە ئاراوە؛ لەدرێژەدا ئاماژە بە بەشێک لەم کێشە و گرفتانە دەکەین.

لەوانەیە تووشی سەرئێشە بن: هەندێک جار بە سەرئێشەیەکی زۆر قورسەوە لە خەو هەستاون و دواتر بە خواردنەوەی کۆپێک قاوە ئەم ئێشە لەناوچووە. هۆکارەکەی ئەوەیە کە قاوە دەمارە خوێنییەکانی ناو مێشک بجووک دەکاتەوە و ئەگەر لەنەکاو قاوە لە سیستمی خۆراکیی خۆتان بسڕنەوە ئەم دەمارانە گەورە دەبنەوە و خوێنێکی زۆر بەرەو مێشک دەچێت و ئەمەش سەرئێشەی زۆر قورسی لێدەکەوێتەوە.

زیاتر هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەن: بابەتەکە هەندێک پارادۆکسە بەڵام وازهێنان لە قاوە دەتوانێ ئاستی دڵەڕاوکێ بەرز بکاتەوە. راستە کە کافەئین دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ، بەڵام لەباری زەینی و فیزیکییەوە گیرۆدەی دەبن. وازهێنانی لەنەکاو لە قاوە ئێوە دەکات بە کەسێکی تووڕە و پڕ لە دڵەڕاوکێ. ئەگەر لەو کەسانەن شەکر لە قاوەکەتان زیاد دەکەن، لەوانەیە تووشی دواهاتەکانی وازهێنان لە شەکر بن و ئەمەش دڵەڕاوکێی لێدەکەوێتەوە.

لەوانەیە کاریگەری لەسەر پێست هەبێت
: دڵەڕاوکێ دەبێتە هۆی زیاتر عارەقەکردنەوە و لێدانی دڵ زیاتر دەکات و ئەم بابەتەش بۆ پێست باش نییە. هۆکارەکەی ئەوەیە دڵەڕاوکێ دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی کۆرتیزۆڵ یان هەمان هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ کە کاریگەری دەخاتە سەر کونەکانی پێست و رێگە بۆ بەرهەمهاتنی چەوریی پێست خۆش دەکات. ئەم بابەتە داخرانی کونە پێستییەکان، دەرکردنی زیپکەی سەرڕەش و چەوربوونی پێست لێدەکەوێتەوە. سترێس و نیگەرانی گەورەترین دوژمنی پێستن و تەنانەت هۆکارە بۆ پیربوونی خێرا.

ددانەکان هەستیارتر دەبن: یەکێک لە ناخۆشترین نیشانەکانی وازهێنانی لەنەکاو لە قاوە بە ئەگەری زۆر هەست کردن بە ڕشانەوەیە. تێکچوونی گەدە و رشانەوە دەتوانێ کاریگەری لەسەر ددانەکان هەیە. راستە کە بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری قاوەش دەبێتە هۆی لێڵ‌بوونی ددانەکان و زەردیان بکەن بەڵام وازهێنانی یەکجارەکیش لەم خوارردنەوە بۆ تەندروستی دەم و ددانەکانتان باش نییە. رشانەوە دەتوانێ ببێتە هۆی وشکبوونی دەم و سوانەوەی ددانەکان و ئەمەش ددانەکان هەستارتر و ریگە بۆ رزینی ددان خۆش دەکات.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved