13/1/2022 08:45 AM

خوێندنی باڵا مەودای خوێندنی تەكنیكی و پیشەیی فراوان دەكات

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەرگای پێشكەشكردنی پرۆپۆزەل بۆ كردنەوەی پەیمانگەی تەكنیكی و پیشەیی (TVET) لە هەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەكانداو بە فەرمانێكی وەزاری/ دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری، بە ژمارە (317) لە ڕێكەوتی (2022/1/6) و پاڵپشت بە ستراتیژی ڕیفۆرمی خوێندنی باڵاو بە مەبەستی فراوانكردنی مەودای خوێندنی تەكنیكی و پیشەیی (TVET)، هەروەها بۆ پێگەیاندنی نەوەیەكی شارەزاو كارامە بە مەبەستی پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی بازاڕی كاری كوردستان، ئەمساڵ وەرگرتنی پرۆپۆزەڵی كردنەوەی پەیمانگەی تەكنیكی پیشەیی (TVET) لە پێشینەی كارەكانی وەزارەت دەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەركەسێك خوازیارە دەتوانێت تا 10ی 2ی 2022 پرۆپۆزەڵەكانیان  پێشكەشبكەن.

خاك






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved