13/1/2022 08:47 AM

ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەستە

تەندروستی عیراق رایدەگەیەنێت ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین لە عیراق بەردەستە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئێستادا لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ژەمی سێێیەمی ڤاکسینەکە بەردەستەو بە هاووڵاتیان دەدرێت.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و بەتەمەنەکان و ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە دەتوانن ڤاکسینەکە وەربگرن و دەشبێت شەش مانگ بەسەر دووەم ژەمە ڤاکسیندا تێپەڕیبێت کە ئەو کەسە وەریگرتووە.


خاك - تەندروستی عیراق




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved