13/1/2022 08:51 AM

چۆن قژت لە ڕووتانەوە دەپارێزیت؟

چەندین ھۆکار ھەن لەپشت قژ رووتانەوە کە ھەندێ کات ھۆکاری کاتییەو ھەندێكجاریش ھۆکاری گۆرانکاری ھۆرمۆنی و دووگیانی و ماندوێتی و نائومێدییە.

چارەسەری سروشتی ب ۆڕووتانەوەی قژ :

١. مەساجکردن: ئەمەش مەساجکردنی بێخی سەر بە زەیتی سروشتی بۆھاندانی گەشەی بێخی سەرو رەگەکانی بۆ چڕکردنەوەی قژو چارەسەری گرفتی قژ رووتانەوە، ئەمەش دڵەراوکێ ناھێڵێت. باشترە زەیتی گەرچەک و گوێزھیندو ئەرگان و زەیتون بەکاربھێنرێت، زەیتەکە کەمێک گەرم بکەو بێخی سەرتی پێ مەساج بکە بۆماوەی ١٠ دەقیقە.

٢. جێڵی ئەلۆی ڤێرا: ئەمەش بێخی سەر ھێوردەکاتەوەو شێداری دەکات و گرفتی کڕێش و گیرانی رەگی قژ ناھێڵێت. ئەمەش چەندینجار بیدە لە بێخی سەرت و دەشتوانیت شامپۆیەک بەکاربھێنیت کە ئەلۆی ڤێرای تێدا بێت .

٣. زەیتی گوێز ھیند: ترشی چەوری تێدایە کە بەسوودە بۆ پەلی مووەکان و کەمکردنەوەی لەدەستدانی پرۆتین باشترە زەیتی گوێزھیند پێش یان دوای قژ شتن بەکاربھێنیت.

٤. ئاوی پیاز: پیاز دەرکەوتووە چارەسەری گرفتی رووتانەوەی قژ دەکات و ھانی گەشەی دەدات، ھاندەری باشتربوونی سوڕی خوێنەو ئاوی پیاز ھاندەری دەردانی مادەی کیراتینە کە پێکھاتەی قژە، بۆیە ئاوی پیاز بدە لە بێخی سەرت و قژت و با ١٥ دەقیقە پێوەی بێت پاشان شامپۆیەکی لێبدە بە شێوەی سروشتی.

 خاك - کۆمەڵگەی پسپۆری تەندروستی شار




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved