1- له ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكاندا له‌باره‌ی سیر ده‌رده‌كه‌وێت كه سوودی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی روبه‌ڕووی هه‌ڵامه‌ت نه‌بیته‌وه، ئاشكراشی ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی رۆژانه گرنگی به خواردنی سیر ده‌ده‌ن ۷۰% كه‌متر هه‌ڵامه‌ت ده‌گرن، گه‌ر توشی هه‌ڵامه‌یش بویت ئه‌وا له‌جیاتی ۵ رۆژ له‌ماوه‌ی ۲ رۆژدا چاكده‌بیته‌وه. 2- به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیر مادده‌ی (ئه‌لیسینه) له‌خۆده‌گرێت سوودی هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشی پێست، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری زیپكه‌و سورهه‌ڵگه‌ڕانی پێست ده‌كات، جگه‌له‌وه‌ش په‌ڵه له‌ناوده‌بات. 3- زانایانی بواری ته‌ندروستی له وڵاتی هیندستان رایده‌گه‌یه‌نن كه سیر سوودی هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی قژو هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری رووتانه‌وه‌ی مووی سه‌ره، له‌هه‌مانكاتیشدا رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر تێكه‌ڵكردنی ئاوی سیر له‌گه‌ڵ هه‌نگوین و رۆنی زه‌یتوندا، دوای هه‌ڵگرتنی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له‌كاتی شه‌واندا سه‌رتی پێ چه‌وربكه. 4- به‌پێی توێژینه‌وه‌ی پزیشكان له ساڵی ۲۰۱۳دا ده‌رده‌كه‌وێت كه سیر سوودی هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی خوێن و هه‌روه‌ها هێنده‌ی ده‌رمانی (ئه‌ته‌نێلۆل) سوودی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری فشاری خوێن، ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه ماسولكه‌كان به ئارامی راده‌گرێت. 5- سیر له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه باوه‌ڕپێكراوه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی دڵ و هه‌روه‌ها توانای مرۆڤ به‌هێز ده‌كات و دژی هیلاكی كارده‌كات. 6- سیر به‌رگری له‌باره‌ی ته‌ندروستی ئێسكه‌كانمان ده‌كات و هه‌روه‌ها به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو سوودی هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی ئێسك به‌تایبه‌تی له‌كاتی گۆڕینی ته‌مه‌ن و هۆڕمۆندا. خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure