14/1/2022 05:52 PM

چەند ئاوی میوە کە بێ‌خەوی چارەسەر دەکەن

ئەگەر کێشەی خەوتنتان هەیە دەتوانن لەجیاتی بەکارهێنانی حەب و دەرمانە کیمیاوییەکان، بۆ یەک جاریش بێ روو لە رێکاری سروشتی و کەم مەترسیی‌تر بکەن. خواردنی میوە و سەوزە راسپاردەی هەمیشەیی پسپۆڕان و پزیشکانە و ئێستاش رێگەچارەیەکە بۆ لەناوبردنی کێشەی باوی مرۆڤەکانی جیهانی مۆدێرن. زۆرینەی ئێمە بێ‌خەویان ئەزموون کردووە و هەڵبەت لە جیهانی پڕ سترێسی ئەم سەردەمەدا کێشەیەکی ئاساییە. بۆ لەناوبردنی ئەم کێشەیە لەم بابەتەدا راسپاردەیەک دەخەینە روو و ئەگەر کێشەی بێ‌خەویتان هەیە ئەم راسپاردەیە تاقی بکەنەوە و بەم جۆرە دەتوانن تا رادەیەکی زۆر ئەم گرفتە چارەسەر بکەن. راسپاردەکەش بریتییە لە ناساندنی چەند تێکەڵەی بەتام کە تایبەتمەندیی دەرمانیان هەیە و دەبنە هۆی ئەوەی بە ئاسوودەیی و بە دوور لە سترێش پشوو بدەن.

ئەناناس و چەوەندەر: ئەم ئاوی میوەیە مەوادی پێویست بۆ خەوتن دابین دەکات؛ ئەناناس پڕاوپڕە لە تریپتۆفان کە مادەی پێکهێنەری مێلاتۆنین و سێرۆتۆنینە. مێلاتۆنین یارمەتیتان دەکات بخەون بەڵام سێرۆتۆنین هەست بە تەندروستی کردن بەرز دەکاتەوە. چەوەندەر بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر مەگنسیۆم لە پێکهاتەکەیدا کە پێوەندی بە جۆرەکانی بێ‌خەوییەوە هەیە، بەناوبانگە. ئەو کەسانەی مەگنسیۆمی جەستەیان کەمە، لە ماوەی شەودا چەندین جار لەخەو هەڵدەستن و خەوێکی سووکیان هەیە.

مۆز، شلیلک، سپیناخ: ئەگەر دەتانەوێ شەوانە بە ئاسوودەیی بخەون، خواردنی ئەم تێکەڵە بەتامە بەر لە خەوتن باشترین بژاردەیە. ئەگەرچی سپیناخی تێدایە، بەڵام مۆز و شلیک تامێکی خۆش بەم تێکەڵەیە دەبەخشن. ئەم سێ خۆراکە هەر سێکیان خاوەنی «مێلاتۆنین» و مەگنسیۆمن؛ واتە ئەو دوو مادەیەی کە بۆ خەوێکی تەندروست پێویستن.

ئاوی بەڵاڵوک: توێژینەوە وردەکانی زانکۆی ویلایەتیی لوئیزیانا لە ئەمریکا سەلماندوویەتی خواردنەوەی رۆژانەی ئاوی بەڵاڵوک بە ماوەی دوو هەفتە دەبێتە هۆی زیادبوونی ماوەی خەو بە جۆرێک کە سەبارەت بەو کەسانەی کێشەی بێ‌خەوی و بەتایبەت بێ‌خەوی شەوانەیان هەبوو بە خواردنی بەردەوامی ئاوی بەڵاڵوک لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا نزیەکەی ٩٠ خولەک بە ماوەی خەوەکان زیاد بوو و ئەمەش وای کرد باشتر پشوو بدەن.

تەماتە و کاهوو: ئاوی ئەم دوو خۆراکە دەتوانێ بژاردەیەکی باش بێت بۆ چارەسەکردنی بێ‌خەوی و دەتوانن بۆ ئەوەی تامێکی خۆشتری هەبێت لەگەڵ خوێی دەریا، زەیتی زەیتوون، سیر و سرکە تێکەڵیان بکەن. تەماتە پرۆسەی بەرهەمهاتنی مێلاتۆنین زیاد دەکات و پڕاوپڕە لە مەگنسیۆم، فۆسفۆڕ و پوتاسیۆم. کا‌هوو، ئارامکەرەوەیە، هەروەها تایبەتمەندیی دژە ئێشی هەیە و دەتوانێ یارمەتی ئەو کەسانە بکات کە گیرۆدەی ئێشە درێژخایەن و بەردوامەکانن.

گێزەر و بادەم: ئەم تێکەڵە بەتامە جگە لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بێ‌خەوی، بۆ بەهێزکردنی چاو، پێست و ئێسکیش زۆر بەسوودە. گێزەر رێک وەکوو سپیناخ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B. بادەم بریتییە کە ئاسیدە چەورەکانی ئۆمێگا ٣ و ئۆمێگا ٦. ئەم مەوادە کەواڵیتی خەو بەرز دەکەنەوە و وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشن.

 

سەرچاوە: steptohealth

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved