14/1/2022 05:58 PM

پەیوەندیی گۆڕانی دەنگ لەگەڵ شێرپەنجە

کاتێک باسی شێرپەنجە دەکرێت، بە ئەگەری زۆر ئەم بابەتە دێتەوە یاددتان کە دەبێ کۆمەڵێک تاقیکاری و پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی بزانن تووشی شێرپەنجە بوون یان نا؛ بەڵام هەندێک نیشانە هەن کە کارەکە ئاسانتر دەکەنەوە و ئەگەر کەسەکان ئەم نیشانانە بناسن خێراتر دەتوانن بەشوێن چارەسەسەردا بگەڕێن و ئەمەش خاڵێکی زۆر گرنگە لە پرۆسەی چارەسەرکردنی شێرپەنجەدا.
ئەگەر زانیتان جۆرێک گیرانی نائاسایی یان سیخە سیخ لە دەنگتاندا دروست بووە سەردانی پزیشک بکەن. کاتێک لە کەشوهەوای ناهاوسەنگدان، بە ئەگەری زۆر دەنگتان دەگیرێت و سیخەتان دێت بەڵام ئەگەر ئەم نیشانانە لەناو نەچوون زۆر گرنگە سەردانی پزیشک بکەن و لە هۆکارەکەی بکۆڵنەوە و بزانن چی رووی داوە، چونکە هەندێک جار ئەم ئاڵوگۆڕانە لە دەنگدا نیشانەی شێرپەنجەیە و دەبێ بە وردی پشکنینتان بۆ بکرێت.
هەندێک لە شێرپەنجەکان دەبنە هۆی گۆڕان لە دەنگدا. شێرپەنجە دەبێتە هۆی ئەوەی تاڵە دەنگییەکان ئاڵوگۆڕیان بەسەردا بێت؛ ئاڵوگۆڕگەلێک کە زۆر بەخێرایی روو دەدەن و لە دەوروبەری هەندێک لە ئەندامەکانی جەستە خۆیان نیشان دەدەن. ئەم شێرپەنجانە ئەگەر بەدواداچوونیان بۆ نەکرێت، دەڕۆنە ناو سیستمی لەنفەوە و ملدا کۆ دەبنەوە و کاریگەریان لەسەر تاڵە دەنگییەکان دەبێت.
جلە لەوەی لەوانەیە هەمیشە دەنگتان گیرابێت، تەنانەت لەوانەیە کۆمەڵێک نیشانەی دیکەش ئەزموون بکەن کە بریتین لە ئێشی قوڕگ یان مل، ئێشی گوێچکە، کێشەی هەناسەدان و دابەزینی نائاسایی کێشی جەستە. هەڵبەت هەر کام لەم نیشانانە دەتوانن بە هۆکاری دیکەش دەربکەون، هەر بۆیە واباشترە بەخێرایی سەردانی پزیشک بکەن.
زۆرینەی کەسانی تووشبووی شێرپەنجەی مل یان شێرپەنجەی سەر، خووخدەی ناتەندروستیان هەیە و لەڕاستیدا ئەو کەسانەی تووشبووی ئەم جۆرە شێرپەنجانەن، کەسانێکن کە گیرۆدەی تەنباکۆن (جگەرە و نێرگەلە و ...) و ئەمەش زیان بە خانەکانی نام دەم و قوڕگ دەگەیێنێت. هەرچی زیاتر لەگەڵ ئەم مادەیە بەرکەوتنتان هەبێت، مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی سەر و مل لە ئێوەدا زیاتر دەبێت.
ئەندۆسکۆپی، نموونەهەڵگرتنەوە یان وێنەگەڵگرتنەوە ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی پزیشک خێراتر بڕیار بدات و کێشەکەتان بناسێت. هەندێک جار ئێوە دەتوانن تۆمۆر(کۆمەڵێک خانەی جەستە کە بە شێوەی نائاسایی لە بەشێک لە جەستەدا کۆ دەبنەوە)ـەکان بەر لەوەی ببن بە شێرپەنجە، چارەسەر بکەن و یان تەنانەت بە خواردنی دەرمان لەناوی ببەن. کەوابوو نابێ بە هیچ شێوەیەک ئەم جۆرە نیشانانە پشتگوێ بخەن.

 

سەرچاوە: bestlifeonline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved