رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی رایگه‌یاند؛ ئاماره‌كانی توشبوون به كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی پێوانه‌یی و ته‌نھا له یه‌ك رۆژدا نزیكه‌ی سێ ملیۆن و 400 ھه‌زار كه‌س له جیھاندا توشی ڤایرۆسه‌كه بوون . به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی، له رۆژێكدا سێ ملیۆن و 395 ھه‌زار حاڵه‌تی توشبوون به كۆرۆنا له جیھاندا تۆماركراوه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش به‌راورد به رۆژانی رابردوو ئێجگار زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی پێوانه‌یی . ھه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ی ته‌ندروستی جیھانی، حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به كۆرۆنا زیادیكردووه‌و كۆی گشتی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆناش له جیھاندا گه‌یشتووه‌ته 313 ملیۆن كه‌س كه له‌و ژماره‌یه پێنج ملیۆن و 501 ھه‌زاریان گیانیان له‌ده‌ستداوه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure