15/1/2022 08:46 AM

پرۆژەی سینەما دژ بە توندوتیژی بەڕێوەدەچێت

ناوەندی غەزەلنووس و سینەما سالم پڕۆژەیەكی هاوبەش لەژێر ناوی سینەما دژ بە توندوتیژی بەڕێوەدەبەن.

وابڕیارە هەفتەی یەكەمی پڕۆژەی سینەما دژ بە توندوتیژی لە شاری سلێمانی بە فیلمی بەردی سەبوری دەستپێبكات، فیلمەكە رۆژی شەممە 15-1-2022 لە سەعات 3ی نیوەڕۆ بۆ 8ی شەو نمایشدەكرێت.

بەپێی راگەیەنراوی تایبەت بە پڕۆژەكە، پرۆژی "سینەما دژ بە توندوتیژی'' پرۆژەیەكی هاوبەشی ناوەندی غەزەلنووس و سینەما سالمە كە بریتیيە لە نمایشی گشتی و بێ بەرامبەری ئەو فیلمانەی هەڵگری ئایدیای دژ بە پەڕگیری و دژ بە توندوتیژی ئایینی و مەزهەبی و دژ بە مافەكانی مرۆڤن و ئایدیای سەرەكی ئەو فیلمانە نیشاندانی ئەو فەزا ترسناكەیە كە هەرجۆرە بیركردنەوەیەكی تاك ڕەهەندو دەمارگیر دەتوانێت چەنێك ژیان لە مانا راستەقینەكانی دابماڵێت و چ وێرانەیەك لەسەر زەوەی بخولقێنێت. هەر بەم هۆیانەو لە سونگەی هەستكردن بە بەرپرسایەتی و هەستكردن بە مەترسییەكانی تەشەنەكردنی ئەمجۆرە لە بیركردنەوە لە فەزای كولتوری و ژیانی ڕۆژانەی ئیمەداو لە سونگەی باوەربوون بەوەی كە سینەما دەتوانێت ڕۆڵێكی گەورەو بەرچاو دژ بەمشێوە بیركردنەوە،  تێروانین بۆ دونیا بگورێت و جۆرێكیتر لە بیركردنەوە بەرهەمبێنیت كە دواجار لە خزمەتی گەشەی كولتوریدا بێت ئەم دوو ناوەندە ئەم پرۆژەیە سەرپێ دەخەن.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved