15/1/2022 06:37 PM

گەورەترین و سەرەکی‌ترین مەترسیی ئۆمیکرۆن

جۆری ئۆمیکرۆن سەرتاسەری جیهانی تەنیوەتەوە. ئەم هەوکردنە نوێ لە ئەمریکا زیادتر کە ٨٥٪ زیادی کردووە و ئەم رووداوە لەم هەفتەیەی دواییدا رووی داوە. بەخۆشحاڵییەوە زۆرینەی ئەم هەوکردنانە سووکن؛ بەتایبەت لەو کەسانەدا کە ڤاکسینیان وەرگرتووە. توێژینەوەکان دەریانخستووە ئۆمیکرۆن نیشانەکانی سووکن بەڵام پزیشکێکی وەکوو دوکتۆر فاوسی هێشتاش کۆمەڵێک هۆشداری دەدات بە ئێمە، چونکە وادیارە نەخۆشخانەکان دووبارە خەریکە قەرەباڵغ دەبنەوە.
پزیشکەکان گوتوویانە ئۆمیکرۆن خەریکە زیاد دەکات. سەرەڕای ئەوەی کەسەکان ڤاکسینیان وەرگرتووە بەڵام ئەم جۆرە نوێیە بەردەوام بڵاو دەبێتەوە. هەڵبەت ئۆمیکرۆن هەوکردنی سووک دورست دەکات بەڵام دەبێ بەم حاڵەوە ئاگاداری خۆمان بین، چونکە مەترسیی کۆرۆنا بەگشتی لەسەر جیهان لانەچووە.
ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا بەخێراییەکی زیاتر دەگوازرێتەوە و بەم هۆیە ئەو نەخۆشییەی دروستی دەکات سووکترە بەڵام لەوانەیە کادری پزیشکی ماندوو بکات. بەڵام هەواڵەکان سەبارەت بە ئۆمیکرۆن بە ئەندازەی سەرەتاکانی دەرکەوتنی پاندێمی کۆرۆنا دڵتەزێن نین بەلام کادری پزیشکی هێشتاش سەرقاڵن و ئۆکسجین و ڤێندیلاتۆر هێشتاش پێویستن. خاڵی ئەرێنی بابەتەکە لێرەدایە کە بەنیسبەت رابردوو، دەرمان‌گەلێکی وەکوو سترۆئید یان دەرمانە دژەڤایرۆسەکان زیاد بوون و پزیشکەکان دەتوانن کاردانەوەی باشتریان بەنیسبەت دۆخە نەخوازراوەکان هەبێت.
زۆرێک لە نەخۆشخانەکانلەگەڵ نەخۆشکەوتنی کادری پزیشکی رووبەڕوون و زیاتر لە ٨١٩هەزار کەس لە تووشبووانی کۆرۆنا کە تا مانگی یەکی ٢٠٢٢ راگەیەندراوە، کادری پزیشکین. سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە لە وڵاتانی گەورە کادری پزیشکی تووشی گرفتی بێ‌چارەسەر بوون و زۆرینەیان لە سەردەمی کۆرۆنادا کەوتوونەتە ناو مەترسییەوە. کەوابوو هەرچی ژمارەی کارمەندانی کادری پزیشکی کەم ببنەوە، ئەگەری زیادبوونی نەخۆشییەکە زیاترە. کاتێک ژمارەی پەرەستار و دوکتۆر و بەگشتی کادری پزیشکی کەم بن، قەرەباڵغی نەخۆشخانەکان زیاد دەکات و ئەمەش هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوە زیاتری ڤایرۆسەکە.
کەوابوو راستە نیشانەکانی ئۆمیکرۆن لاوازن بەڵام لەو رووەوە کە کەسانێکی زیاتر تووشی دەبن، دەبێ زیاتر لە جاران ئاگاداری لە خۆمان و دەوروبەرمان بکەین، نەبینە هۆی قەرەباڵغبوونی نەخۆشخانەکان و کادری پزیشکی ماندووتر نەکەین.

 

سەرچاوە: bestlifeonline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved