16/1/2022 06:37 PM

٢٠ خولەکی زێڕین بۆ ریگری کردن لە ئەلزایمێر

کاتێک تەمەن بەرز دەبێتەوە، هەندێک کەس لایان وایە ناتوانن کۆنتڕۆڵی مێشکیان بکەن بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە ئێوە دەتوانن بە بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری خۆتان سەبارەت بە تەندروستیی زەینی و مێشکی و ئەنجامدانی هەندێک چالاکیی تایبەت و ئاڵوگۆڕ لە لایف ستایلدا، بە رادەیەکی بەرچاو رێگری لە تووشبوون بە ئەلزایمێر بکەن. توێژینەوەیەکی نوێ لەم بارەیەدا ئەنجام دراوە و بەم دەرئەنجامە گەیشتوون کە ئەنجامدانی کارێکی تایبەت بە ماوەی ٢٠ خولەک تا رادەیەکی زۆر مەترسیی تووشبوون بە ئەلزایمێر کەم دەکاتەوە؛ تەنانەت ئەگەر لە تەمەنی سەرەوەدا ئەم کارە دەست پێبکەن. ئەم توێژینەوە لەسەر ٤٠٤ کەسی تەمەن ٧٠ بۆ ٨٠ سال ئەنجامدراوە.
تاقیکارییەکان لەسەر مێشکی ئەم کەسانە دەریخست ئەو کەسانەی چالاکترن و جووڵەیان زیاترە، لە باری پێوەندیی زەینی و خانەکانی مێشکەوە تەندروستترن و نیشانەکانی ئەلزایمێر کەمتر لەواندا دەبیندرێت. هەرچی چالاکیی فیزیکی زیاتر بێ، خانەکانی مێشک تەندروستتر دەبن و ئەم بابەتە دەریدەخات وەرزشکردن بۆ تەندروستیی مێشک بەسوودە.
کارکردی خانەکانی مێشکیش لەم توێژینەوەیەدا تاوتوێ کراوە و بەم دەرئەنجامە گەیشتوون وەرزش و چالاکیی فیزیکی دەتوانێ پرۆتینە لەدەستچووەکان نۆژەن بکاتەوە یان جێگرەوەیان بۆ دەستەبەر بکات و بەگشتی مێشک بخاتە دۆخێکی باشترەوە.
پسپۆڕان بەردەوام دەڵێن پیاسەکردن بکەن بە بەشێک لە لایف ستایلی خۆتان. هەر ئەو جۆرەی باسمان کرد، چالاکیی فیزیکی گرنگییەکی زۆری هەیە؛ هۆکارە بۆ تەندروستیی مێشک بەڵام جۆری چالاکی و وەرزشەکەش گرنگە کە چی بێت.
پیاسەکردن یەکێک لە باشترین چالاکییەکانە بۆ کەسانی بەتەمەن و ئەگەر بەشوێن رێگایەک بۆ ئەنجامدانی چالاکیی جەستەییەوەن، پسپۆڕان پێشنیار دەکەن لە چالاکیی سادەوە دەست پێبکەن. بۆ نموونە لە رۆژانی یەکەمدا ٥ بۆ ١٠ خولەک پاسە بکەن و دواتر باشترین کات بۆخۆتان بدۆزنەوە ئەم ماوەیە بەرز بکەنەوە بۆ ٢٠ خولەک. لەدواییدا دەتوانن تەنانەت رۆژی ٣٠ خولەکیش پیاسە بکەن.
وەرزشە جووڵەدار و ئایرۆبیکەکان بۆ کارکردەکانی جەستە و مێشک گرنگییەکی زۆری هەیە. مێشک ئەندامێکی تایبەتە و بەردەوام دەبێ خوێن و ئوکسجینی پێبگات بۆ ئەوەی کارەکانی بە باشی ئەنجام بدات.

 

سەرچاوە: bestlifeonline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved