17/1/2022 06:14 PM

باشترین ماسک بۆ رێگری کردن لە ئۆمیکرۆن

جۆرە نوێیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆمەڵێک هەوکردنی جیاوازیان هێناوەتە ئاراوە و ژمارە و ئامارەکان سەبارەت بە تووشبووانی ئۆمیکرۆن، لەوانەیە تا رادەیەک شۆک‌هێنەر بێت چونکە خێرایی گوازرانەوەی ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا یەکجار زۆرە و زۆربەی وڵاتان رووبەڕووی ئەم کێشەیە بوونەتەوە. تەنانەت لە ناو ئەو کەسانەی سەرجەم ژەمەکانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە ئەم نەخۆشییە دەبیندرێ بەڵام ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە زیاترین مەترسیان لەسەرە.
دوکتۆر فاوسی رایگەیاندووە بۆ رێگری کردن لە ئۆمیکرۆن نابێ یەک ماسکی دیاریکراوتان هەبێت. ماسکەکان ئامرازێکی گرنگن بۆ رێگری کردن لە گوازرانەوەی خێرای ڤایرۆسەکە. زۆرینەی پسپۆڕان هۆشداریان داوە کە جۆری دێلتا کەمترین تووشبووی هەبووە و ئۆمیکرۆن بە هۆی ئەوەی زۆر بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە پێویستە ماسکی بەهێزتر بەکار بهێنرێت.
سەرەڕای هەموو لێکدانەوەکان، ئەگەر تەحومولتان هەیە، واباشە ماسکی N95 بەکار بێنن، ماسکی N95 باشترین بژاردەیە بۆ رێگری کردن لە تووشبوون بە ئۆمیکرۆن، چونکە با باشترین شێوە دەم و لووت دادەپۆشێت. هەڵبەت لەوانەیە لە هەموو وڵاتێک ئەم جۆرە ماسکە دەست نەکەوێت بەڵام ئەگەر توانانی کڕینەکەیتان هەیە و توانیتان بەکاری بێنن، ماسکی N95 بەکار بێنن.
رێکخراوەی کۆنتڕۆڵ و رێگری کردن لە نەخۆشییەکان هۆشداری داوە کە ماسکەکان دەبێ دوو تایبەتمەندیی جیاوازیان هەبێت. یەکێک لەم تایبەتمەندیانە ئەوەیە کە بە ئەندازەی دەموچاوتان بێت و کاتیک بەکاری دێنن ئاسوودە بن. دووهەم تایبەتمەندی ئەوەیە کە بتوانن لە اموەی رۆژدا تەحەمولی بکەن و بتوانن بە ئاسانی هەناسە بدەن.
بەپێی بۆچوونی پسپۆڕان بەکارهێنانی هەر جۆرە ماسکێک لەوە باشترە ماسک بەکار نەهێنیت! ئەم پسپۆڕانە رایانگەیاندووە هەر ماسکێک لەبەر دەستتان بوو بەکاری بێنن، چونکە هەر ماسکێک تەنانەت ئەو ماسکانەی لە قوماش دروست دەکرێن و دەرەجەی پاراستنی لە ئاستێکی کەمدایە، لەوە باشترە کە هەرگیز ماک بەکار نەهێنن.

 

سەرچاوە: bestlifeonline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved