18/1/2022 08:34 AM

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان كە بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما ئاو نەڕژێننە كۆڵان و شەقامەكان.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاندووه: بەپێی پێشبینی  كەشناسی پلەكانی گەرما بەرەو دابەزین و نزمبوونەوە دەچێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین ئاو نەڕێژنە كۆڵان و شەقامەكان، چونكە دەبێتە بەفیڕۆدانی ئاو و بەهۆی نزمی پلەی گەرماوە دەبێتە بەستنی شەقام و كارەساتی ئوتومبێل و رووداوی  دڵتەزێنی لێدەكەوێتەوە.

رونیشیكردوەتەوە: پێویستە پێوەری ئاو داپۆشن بۆ ئەوەی نەبێتە شكاندنی، هەروەها دەزولەیەك ئاو بكرێتەوە بۆ ئەوەی نەبێتە بەستنی بۆری ئاو، لەكاتی بەستنی بۆری ئاویشدا كەمێك ئاوی گەرم بكەن بە بەلوعەو بۆرییەكاندا بۆ ئەوەی نەبێتە شكاندنیان.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved