18/1/2022 07:23 PM

بە گەدەی بەتاڵەوە ئەم کارانە ئەنجام مەدەن

رێک لەو کاتەوەی کەوا لەخەو هەڵدەستن تا شەوێ کاتی نوستن، لەوانەیە ئەوەندە سەرقاڵ بن کە گرنگترین شتەکان و تەنانەت نانخواردنیش فەرامۆش بکەن. لە لە کاتێکدا کە لە شوێنێکەوە دەچن بۆ شوێنێکی دیکە لەوانەیە ژەمە خواردنەکان پشتگوێ بخەن؛ پشتگوێ خستنی نانی نیوەڕۆ لەوانەیە بابەتێکی ئاسایی بێت بەڵام دەتوانێ رێگە بۆ کێشە تەندروستییەکان خۆش بکات. لەدرێژەدا ئاماژە بە هەندێک کار و چالاکی دەکەین کە واباشە بە گەدەی بەتاڵەوە ئەنجامیان نەدەن.

خواردنی دەرمان: ئەم کارە زۆر مەترسیدارە. خواردنی ئەنتی‌بایۆتیکەکان یان ئاسپرین بە گەدەی بەتاڵەوە دەتوانێ ببێتە هۆی زیانبەرکەوتنی ریخۆڵە و ئەمەش رێگە بۆ برینی گەدە خۆش دەکات. هەروەها هەندێک لە خۆراکەکان بەپێی دەستووری پزیشک دەبێ لەگەڵ ژەمە خۆراکەکان بخوردرێن بۆ ئەوەی جەستە باشتر بیانمژێت. کەوابوو واباشە دەرمانەکانتان لە کاتی نانخواردن یان پاش نانخواردن بخۆن.

ئیش کردن: ئیش کردن بە گەدەی بەتاڵەوە بۆ هیچ کەسێک باش نییە، جەستەی ئێوە پێویستی بە سووتەمەنی هەیە بۆ ئەوەی وزە وەربگرێت و بەبێ ئەم وزەیە کار و چالاکییەکانی ئاڵۆز دەبێت. بۆ هەندێ کەس کە درەنگ نانی ئێوارە دەخۆن و بە رادەی پێویست ناخەون، بەو واتایەیە کە وزەی پێویست لە نانی شەوی رابردوودا بۆ کاردکردن بوونی نییە، بۆ کەسانی دیکە نێوان‌ژەمێکی سووک بۆ نموونە چەرەسات یان میوە وزەی پێویستی جەستەیان دابین دەکات.

بەکارهێنانی کافەئین: خواردنەوەی قاوە یان چا روتینێکی ستانداردە لە سەرتاسەری جیهاندا. بەڵام ئەم کارە بە گەدەی بەتاڵەوە، ئاستی ئاسیدی جەستە لە ماوەی رۆژدا بەرز دەکاتەوە و ئەمەش دەتوانێ رێگە بۆ پێکهاتنی برینی گەدە یان ریفلاکسی ئاسیدی گەدە خۆش بکات. خوارنەوەی قاوە بە گەدەی بەتاڵەوە هەروەها سترێسی لێدەکەوێتەوە کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ تێکچوونی ئەو هۆرمۆنانەی کە رێکخستنەکەیان پێوەندیی بەو خۆراکانەوە هەیە کە لە نانی بەیانیدا دەخورێن.

لێخوڕینی سەیارە: بەو هۆکارانەی لە سەرەوەدا باس کرا نابێ بە گەدەی بەتاڵەوە بڕۆنە پشت سوکانی ئۆتۆمبێلەکەتان، چونکە هۆشیاری مرۆڤ پێوەندیی راستەوخۆی بەو وزەیەوە هەیە کە بە هۆی خۆراکەکانەوە وەریدەگرێت و کاتێک گەدەتان بەتاڵە ئەگەری روودانی رووداوی نەخوازراوە بە ئۆتۆمبێل بەرز دەبێتەوە.

بنێشت جاوین: کاتێک بنێشت دەجاون، ئاسیدی هەرس چالاک دەبێت و هێڵەکانی گەدە لەناو دەبات، لەم حاڵەتەدا بنێشت جاوین دەبێتە هۆی ئاوسانی گەدە. ئەم بابەتە سەلمێندراوە کە ئەو کەسانی بنێشت دەجاون، زیاتر حەزیان لە خۆراکی زیاندەر دەبێت نەک میوە و سەوزە.

 

سەرچاوە: littlethings

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved