18/1/2022 07:25 PM

خواردنی ئەم خۆراکانە لەگەڵ شیر مەترسیدارە

شیر یەکێک لە مەوادە خۆراکییە تەندروستەکانە بۆ مرۆڤ، بەڵام خووخدەی هەڵە لە خواردنەوەی شیردا دەتوانێ زیانتان پێبگەیێنێت. شیر بڕێکی زۆر لە مەوادە خۆراکییەکانی تێدایە بۆ نموونە کالیسیۆم، مەگنسیۆم و پرۆتین کە رۆڵێکی گرنگ لە جەستەدا دەگێڕن. کەوابوو زۆرینەی کەسەکان حەزیان لەوەیە  زیاتر شیر بخۆنەوە، ئەگەرچی خواردنەوەی لەڕادەبەدەری ئەم خۆراکە قەدەغەیە. لەدرێژەدا ئاماژە بە بەشێک لەو خۆراکانە بکەین کە ئەگەچی بەسوودن بەڵام نابێ هاوکات لەگەڵ شیر بیانخۆین.

پرتەقاڵ: هەرگیز نابێ تا یەک کاتژمێر پێش یان پاش خواردنەوەی شیر پرتەقاڵ بخۆن، چونکە پرۆتینی ناو شیر دەتوانێ لەگەڵ ئاسیدی پرتەقاڵ تێکەڵ بێت و لە دەرئەنجامدا لەسەر سیستمی هەرس شوێن دادەنێت و بەگشتی هەرگیز نابێ هیچ میوەیەک کە ئاسیدییە لەگەڵ شیر بخورێت.

شەکر: شیر پڕاوپڕە لە لیزین کە لەگەڵ فرۆکتۆز تێکەڵ دەبێت، بەتایبەت ئەگەر پلەی گەرمیی شیر لە ئاستێکی زۆردا بێت دەبێتە هۆی ئەوەی ژەهری لیزین پێک بێت و ئەمەش زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە و کەوابوو هەرگیز نابێ شەکر لە شیرێک لە تازە کوڵاوە زیاد بکرێت، بەڵکوو دەبێ بوەستین تا سارد دەبێتەوە ئینجا لێی زیاد بکەین.

دەرمانەکان
: ئەو کەسانەی حەب و دەرمان بەکار دێنن، حەزیان لەوەیە لەجیاتی ئاو لەگەڵ شیر ئەم دەرمانانە بخۆن. بەڵام شیر لەڕاستیدا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر چۆنەیەتی مژینی ئاسن لەلایەن جەستەوە هەیە. شیر لەم کاتانەدا توێژێکی ناسک لەسەر حەبەکان دروست دەکات و کەوابوو کالیسیۆم و مەگنسیۆم و مەوادی دیکەی ناو پێکهاتەی شیر دەبنە هۆی ئەوەی لەگەڵ مەوادی پێکهێنەری دەرمانەکە تێکەڵ بن و مادەیەکی تایبەت دروست بکەن کە زیانی بۆ تەندروستیی هەیە.

چۆکڵێت: شیر سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ پرۆتین و کالیسیۆم، بەڵام چۆکڵێت ئوکسالیک ئاسیدی تێدایە. خواردنی ئەم دووانە لەگەڵ یەک دەتوانێ کالیسیۆم ئێگزالات پێک بێنێت و هەروەها لەسەر مژینی کالیسیۆم کاریگەریی نەرێنی دەبێت و لەلایەکەوە لەوانەیە ببێتە هۆی وشکبوونی قژ، سکچوون و گەشەنەکرنی منداڵ.

گۆشت: خواردنی هاوکاتی شیر و گۆشتی ماسی زیانبەخشە و دەبێتە هۆی قورسبوونی گەدە و داخرانی ئەندامەکانی سیستمی هەرس و کەسەکە تووشی قەبزی دەکات. ئەگەر ژنی دووگیان شیر لەگەڵ گۆشتی سوور یان مریشک بخوات ئەم قەبزییە دەگوازرێتەوە بۆ کۆرپەکەشی.

 

سەرچاوە: girlstalkinsmack

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved