20/1/2022 03:46 PM

چەند رێکاری سروشتی بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی

خەمۆکی لە هەر ئاستێکدا بێت دەبێ بە هەند وەربگیرێت و چارەسەری بۆ بکرێت. یەکێک لە سادەترین و سروشتی‌ترین رێکارەکان بەکارهێنانی ئەو خۆراکانەیە کە دەتوانن تا رادەیەکی بەرچاو ئەم حاڵەتە لەناو ببەن. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانە لەم خوراکە بەسوودانە دەکەین.

سێو: خواردنی یەک دانە سێو ئێوە کە خەمۆکی دەپارێزێت. هەزاران ساڵە سێوە بە میوەیەک دەناسرێ کە نەخۆشی لە مرۆڤ دوور دەخاتەوە. نیوەی سێوێک ورد بکەن و لەگەڵ نیوە کەوچێک هەنگوین لە پەرداخێک شێردا تێکەڵی بکەن، ئەگەر حەزتان لە شیر نییە دەتوانن تەنها ئاوی سێو بخۆنەوە.

زەعفەران: ئەم مادەیە خۆراکییە، ئاستی سێرۆتۆنینی مێشک زیاد دەکات و کەوابوو خەمۆکییە سووکەکان چارەسەر دەکات. ئەم گیایە، تام و بۆنێکی یەکجار خۆش بە خواردنەکان دەبەخشێت و کەوابوو دەتوانن بۆ دروستکردنی خواردنی رۆژانە کەڵکی لێوەربگرن.

گوڵەباخ: ٢٥ بۆ ٣٠ پەڕی گوڵەباخ بکەنە ناو ئاوەوە. بە ماوەی ١٢ بۆ ١٥ خولەک بیکوڵێنن. بوەستن تا سارد دەبێتەوە و پاشان شەکری لێ زیاد کەن. هەموو رۆژێک دوو بۆ سێ جار ئەم تێکەڵەیە بخۆنەوە. ئەم دەرمانە سروشتییە رێگری لە هێرشەکانی خەمۆکی دەکات.

هێل: بۆنی خۆش و ناوازەی هێل، مێشک ئارام دەکاتەوە. بڕێکی کەم هێل بکەنە ناو چایەکەتانەوە و دواتر بیخۆنەوە. هەروەها دەتوانن دوو دەنک هێل وەرد بکەن و لەگەڵ بڕێک شەکر لەناو پەرداخێک ئاوی گەرمدا تێکەڵیان کەن و پاشان بیخۆنەوە.

قاوە: بە خواردنەوەی کۆپێک قاوە، رۆژێکی پڕ وزە و شاد دەست پێبکەن. کافەئینی ناو قاوە، خەمۆکی لەناو دەبات و هەستەکانمان رێک دەخات. بەڵام هەوڵ بدەن رۆژی لە دوو کۆپ زیاتر قاوە نەخۆنەوە چونکە خواردنەوەی لەڕادەبەدەری قاوە دەرئەنجامی پێچەوانەی هەیە.

زەردەچێوە: ئەگەر ئێوە بەهۆی ئاڵوگۆڕیی وەرزەکانەوە تووشی خەمۆکی دەبن زردەچێوە باشترین چارەسەرە. مادەی «کورکۆفین»ـی ناق زەردەچێوە بە شێوەی ئەرێنی کاریگەریی لەسەر ئاراستەکانی سێرۆتۆن لەناو مێشکدا دەبێت و بەم جۆرە نیشانەکانی خەمۆکی کەم دەکاتەوە.

چای سەوز: خواردنەوەی ٢ بۆ ٣ پەرداخ چای سەوز لە رۆژدا نیشانەکانی خەمۆکی کەم دەکاتەوە. هەروەها ئەو ئاسید ئامینیانەی لەناو پێکهاتەی چای سەوزدان، هۆکارن بۆ ئارامبوونەوەی مێشک.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved