22/1/2022 08:19 PM

بۆ شەوانە دەبێ باڵنجێک بخەینە نێوان ئەژنۆکانمان؟

یەکێک لەو شتانەی کە لەکۆتایی رۆژدا چاوەڕێی دەکەین خەوتنە. بەم حاڵەوە ئەگەرچی خەو پێویستییەکی فیزیۆلۆژیکە و ئێمە دەبێ هەموو رۆژێک ئەنجامی بدەین بەڵام هەندێک خووخدەی هەڵە هەن کە دەتوانن لەماوەی شەودا لەسەر خەو و فۆرمی جەستەمان شوێندانەر بن. لەم بابەتەدا باس لەوە دەکەین کە بۆ دەبێ شەوانە باڵنجێک بخەینە نێوان ئەژنۆکانمان.

دەبێتە هۆی باشتربوونی فۆرمی جەستە: هەندێک لە حاڵەتەکانی خەو بۆ فەقەڕات(بڕبڕە)ـی ئێمە باشترن، کەوابوو شێوەی خەوتن گرنگییەکی زۆری هەیە. توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەگەر بە شێوەیەکی ناهاوسەنگ بخەوین، لەوانەیە فەقەڕاتمان زیانی بەرکەوێت. هەر بۆیە دەگوترێ شەوانە هاوشێوەی کۆرپە لەناو سکی دایکدا بخەون و باڵنجێکیش بخەنە نێوان ئەژنۆکانتانەوە.

رێگری لە ئێشی سیاتیک و ئێشی پشت دەکات
: هەندێک کەس تووشی ئێشی پشتی درێژخایەن دەبن. بەڵام دانانی باڵنجێک لە نێوان قاچەکاندا دەبێتە هۆی هاوڕێک‌بوونی ئێسکی سمت و جومگەی ران و ئەمەش زەخت و هەست کردن بە ئێش لەم بەشەدا کە هۆکارەکەی بڵاوبوونەوەی ناهاوسەنگی کێشی جەستەیە، کەم دەکاتەوە.

خەوتن بۆ ژیانی دووگیان ئاسانتر دەکات: ئێوە دەتوانن بە لای راستدا بخەون یان بە لای چەپدا، بەڵام پسپۆڕان دەڵێن لە سەردەمی دووگیانیدا لەسەر لاشان بخەون. لەم حاڵەتەدا بەکارهێنانی باڵنجێک لەنێوان قاچەکاندا دەتوانێ زەخت و گوشاری کێشی جەستە بە شێوەی هاوسەنگ بڵاو بکاتەوە و وادەکات فەقەڕات یان بڕبڕە کەمترین زەختی لەسەر بێت.

باڵنجێک بخەنە ژێر قاچەکانتان: ئەگەر حەز دەکەن لەسەر پشت بخەون، دەتوانن باڵنجێک بخەنە ژێر قاچەکانتان. ئەم کارەش ئێشی پشت کەم دەکاتەوە. ئەگەر کاتێک لەسەر شان دەخەن هەست بە ئێش دەکەن، ئەم حاڵەتە بۆ ئێوە گونجاوترە، چون کەمترین زەخت دێتە سەر پشتتان. هەروەها دەتوانن خاولییەک یان باڵنجێکی زۆر بچووک بخەنە ژێر کەمەرتانەوە بۆ ئەوەی جەستەتان هاوڕێک بێت و ئەمەش جەست هاوسەنگ دەکات و رێگری لە جووڵەجووڵەکانی کاتی خەو دەکات.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved